پێوەندی نێوان خواردنی قەیسی و چاو چییە؟

:: PM:07:06:10/05/2022 ‌

قەیسی یەكێكە لەو میوانەی چێژێكی خۆشی لە نێوان شیرن و مزردا هەیە، راستەوخۆ دەخورێت یان دەكرێتە مرەبا و شەربەت و نانەقەیسی، بە وشككراوەیی دەخورێ و خەڵكێكی زۆریش وەك شلەی سەرەكی لە جەژندا دەیخۆن، سوودی زۆری بۆ تەندروستی هەیە لەوانە بۆ چاو.

قەیسی بە چەندان جۆر ڤیتامین و كانزای گرنگ دەوڵەمەندە، لەوانە ڤیتامینەكانی ئەی و سی و كەی و ئی، هەروەها كانزاكانی پۆتاسیۆم و مس و مەنگەنیز و مەگنسیۆم و فسفۆڕ و ریشاڵەكان و بێتا كارۆتین و لوتین و زیاكسانسین و دژەئۆكسێنەرەكان، مرۆڤ لە قەڵەوی و نەخۆشییەكانی وەك دڵ دەپارێزێت.    

بۆ تەندروستی چاو باشە و چەندان مادەی خۆراكی گرنگی بۆ چاو تیادایە، لەوانە ڤیتامین ئەی و ئی، كە مرۆڤ لە شەوكوێری و زیانگەیاندن بە هاوێنە و تۆڕینەی چاو و هیتریش دەپارێزن، بۆ تەندروستی پێست باشە و لۆچ و لەناوچوونی پێست بەهۆی پیسبوون و تیشكی خۆر و دووكەڵی جگەرە دەتپارێزێت، بەهۆی بوونی ریشاڵی زۆر تەندروستی كۆئەندامی هەرس دەپارێزێت و ئاستی شەكرەی خوێن و كۆلیسترۆڵ رێك دەخات و مرۆڤ لە قەڵەوەی دەپارێزێت.

رێژەیەكی زۆری پۆتاسیۆمی تیادایە و بۆ رێكخستنی كاری هەستەدەمار و گرژبوونی ماسولكە و هاوسەنگی شلەی لەش دەدات، رێگری لە ئاوسان و بەرزبوونی پەستانی خوێن و دەكات و مەترسی سەكتەی مێشك كەم دەكاتەوە، رێژەیەكی زۆر ئاوی تیادایە و لەش شێدار دەكات و پەستانی خوێن و پلەی گەرمی لەش و لێدانی دڵ رێك دەخات و بۆ تەندروستی جومگەكان باشە، دەوڵەمەندە بە ئاسن، بۆیە یارمەتی چارەسەری كەمخوێنی دەدات، كە مرۆڤ تووشی شەكەتی و سەرسووڕان و كێشەی كۆئەندامی هەرس و میتابۆلیسم دەكەن، بۆ ئەوانە خواردنی قەیسی وشككراوە بژارەیەكی باشە.      



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل