زۆر بەكارهێنانی مۆبایل تووشی ئەو نەخۆشییەت دەكات

:: PM:09:04:10/05/2022 ‌

مۆبایل رووێكی دیاری پێشكەوتنی تەكنۆلۆجی كۆمەڵگەی مرۆڤایەتییە، ئێستە مۆبایل شوێنی تەلەڤزیۆن و رادیۆ و سەعات و كامێرا و رۆژژمێر و ئەلبووم و كتێب و رۆژنامە و تۆماری تێبینی و یادەوەری و بۆ كاتبەسەربردن و چەندان ئامرازی تری لە ژیانی مرۆڤ گرتووەتەوە، ئەوەیش وای كردووە ببێتە نزیكترین هاوەڵ و دۆستی مرۆڤ، بەڵام زۆر بەكارهێنانی ئەو دۆستایەتییە دەكاتە دوژمن.

هەموو مۆبایلێك بنەمای كاركردنی لەسەر وەرگرتن و رەوانەكردنی شەپۆلە تیشكییەكان بنیات نراوە، زانایان ئاماژە دەكەن كە پێوەندی لە نێوان تیشكی مۆبایل و نەخۆشی ئەلزەهایمەرەوە هەیە، كە نەخۆشییەكی مێشكییە و زیاتر تووشی بەتەمەنداچووەكان دەبێت.

توێژینەوەیك كە ئەنجامەكانی لە گۆڤاری " Current Alzheimer Research "ی زانستی بڵاو كرایەوە، ئاماژە دەكات كە بەكارهێنانی بەردەوامی مۆبایل و ئامێرەكانی وایفادار، دەبێتە هۆی زیادبوونی رێژەی كالیسیۆم لە مێشك، ئەوەیش مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی ئەلزەهایمەر زیاد دەكات.  

پەیمانگەی نیشتمانی ئەمەریكا بۆ شێرپەنجە ئاماژە دەكات كە پێوەندی لە نێوان تیشكی كاروموگناتیسی و شێرپەنجەدا نییە، بەڵام رەنگە هۆكارێك بێت بۆ تووشبوون بە خەوزڕان و سەرئێشە و هەڵچوون، بەپێی توێژینەوەكە رەنگە بەهۆی بەردەوامی گۆڕانكارییەكان لە مێشك لە كۆتاییەكەی مرۆڤ تووشی ئەلزەهایمەر ببێت.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل