دوو دز بایی 15 هەزار دۆلار نەمام دەدزن

:: AM:11:26:11/05/2022 ‌
لە شارۆكەی قەڵادزێی دەڤەری راپەڕین، پۆلیس دوو دز دەگرن كە هەستاون بە دزینی نەمام بە بەهای 15 هەزار دۆلار، دوای گرتنیان پۆلیس دەستی بەسەر 105 نەمامدا گرت.

ئەمڕۆ چوارشەم 11ـی ئایار، شۆڕش ئیسماعیل گوتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین، بە "وشە"ـی راگەیاند، خاوەنی نەمامگەیەك لە قەڵادزێدا، سكاڵای یاسایی تۆمار كرد كە بایی 15 هەزار دۆلار نەمامی جۆراوجۆر لە نەمامگەكەیدا دزراوە.

زیاتر گوتی، دوای بەدواداچوون و بەسوودوەرگرتن لە كامێرای چاودێری، لەلایەن هێزەكانمان لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر، تونرا دوو تۆمەتبار لەسەر ڕووداوەكە بگیرێن.

باسی لەوەش كرد، دوای گرتنی تۆمەتبارەكان، توانرا دەست بەسەر 105 نەمامی دزیاریدا بگیرێ، ئێستە بە بڕیاری دادوەر و بە مادەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی، هەردوو تۆمەتبار ڕاگیراون و لێكۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.



وشە - رامیار جەواد