تەرمێك دۆزرایەوە

:: PM:12:30:11/05/2022 ‌
لە سنووری شارۆكەی كۆیەی سەربە پارێزگای هەولێر، تەرمێك دۆزرایەوە و بەرپرسێكی تەندروستیش رای دەگەیەنێت، تا ئێستە تەرمەكە نەناسراوەتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەم 11ـی ئایار، هاوكار عەلی گوتەبێژی تەندروستی كۆیە، بە "وشە"ـی راگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ تەرمێك هێنرایە پزیشكی دادوەری كۆیە و شوێنەواری پێنج فیشەك بە جەستەیەوە دیارە.

ئەو بەرپرسەی تەندروستی كۆیە گوتی، بە هۆی ئەوەی تەرمەكە نەناسراوە، رەوانەی پزیشكی دادوەری هەولێر كرا و چاوەڕوانی پشكنینەكانین.

باسی لەوەش كرد، ئەوەی ئێمە لە نزیكەوە بینیومانە تەمەنی كوژراوەكە نزیكەی 30 ساڵ دەبێت.

دۆزینەوەی ئەو تەرمە لە كاتێكدایە بەرپرسانی حكوومی، بەردەوامن لە هەوڵی ڕێگریی لە كوشتن، چەندان جاری تر حاڵەتی كوشتن هەبووە و بكوژەكانیش گیراون و سزا دراون.



وشە - رامیار جەواد