هه‌ندێك هه‌ن چه‌ند خوویه‌كیان هه‌یه، شه‌وان پێش خه‌وتن ده‌یكه‌ن كه ده‌بێته هۆی زیان بۆ قژیان، به‌تایبه‌ت له‌ناو ئافره‌تاندا باوه، بۆیه شاره‌زایان هۆشداریی ده‌ده‌ن به‌وه‌ی دوور بكه‌ونه‌وه له‌و كارانه بۆ ئه‌وه‌ی قژیان هه‌ڵنه‌وه‌رێت.
له ماڵپه‌ڕی ''
brightside'' ئاماژه به چوار خوو كراوه كه مووی سه‌ر وێران ده‌كه‌ن، هۆشداریش ده‌داته هاووڵاتییان كه باشترین ڕێ بۆ به‌هێزكردنی مووی سه‌ریان، وازهێنانه له‌و خووانه، ئه‌مانه‌یش چوار خووه‌كانن:
یه‌كه‌م: چوونه ناو جێ به قژی ته‌ڕه‌وه: له‌ناو ئافره‌تاندا بووه‌ته خوو و قژیان ده‌شۆن به‌بێ ئه‌وه‌ی وشكی بكه‌نه‌وه ده‌خه‌ون، ئه‌مه كارێكی هه‌ڵه‌یه و مووی قژ بێهێز ده‌كات، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك جار ده‌بێته هۆی سه‌رئێشه بۆ ئافره‌ته‌كه.
دووه‌م: به‌ستنی قژ و دواتر خه‌وتن: به‌و واتایه‌ی كاتێك ده‌چێته ناو جێ قژی ده‌به‌ستێت ئه‌وجا ده‌خه‌وێت، ئه‌مه زیانی هه‌یه بۆ ڕه‌گی موو و پێویسته پێش خه‌وتن، قژ بڵاو بكه‌یته‌وه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌یبه‌ستی.
سێیه‌م: پێش خه‌وتن قژ داناهێنیت: باشترین ڕێ بۆ مانه‌وه‌ی قژ به ته‌ندروستی ئه‌وه‌یه كه پێش نوستن یان خه‌وتن، قژ دابهێنیت و به‌ری بده‌یته‌وه، به‌م شێوه‌یه مووه‌كان پارێزراو ده‌بن و هه‌ڵناوه‌رن.
چواره‌م: وشكیی قژ: وه‌ك پێست قژیش له‌كاتی خه‌وتندا نوێ ده‌بێته‌وه، بۆیه باشتر وایه به وشكی نه‌یهێڵیته‌وه، پزیشكانیش هۆشداریی ده‌ده‌ن كه هه‌فته‌ی دووجار به زه‌یتی تایبه‌تی قژ، مه‌ساجی ره‌گی موو بكه‌یت، بۆ ئه‌وه‌ی له وشكبوونه‌وه پارێزراو بێت و هه‌ڵنه‌وه‌رێت.