زیاد كاكه ره‌زا سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، له چاوپێكه‌وتنێكی "وشه"دا تیشك ده‌خاته سه‌ر چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به پارێزگای سلێمانی و ئه‌و دۆخه‌ی كه به‌هۆی یه‌كێتییه‌وه تووشی خه‌ڵك و شاره‌كه‌ش هاتووه. پێی وایه یه‌كێتی سلێمانیی تووشی مه‌ترسی گه‌وره كردووه و پارێزگاری سلێمانیش خه‌ڵكی تووڕه و بێزارتر كردووه.
له دوای قسه و روونكردنه‌وه‌كانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت له‌باره‌ی دۆخی سلێمانی، كێ به هۆكاری دۆخی ناله‌باری سلێمانی ده‌زانی؟
ئه‌وه‌ی له سلێمانی روو ده‌دات، هیچ پێوه‌ندیی به حكوومه‌ت و سه‌رۆكی حكوومه‌ته‌وه نییه، بێویژدانییه دۆخی سلێمانی بخرێته ئه‌ستۆی حكوومه‌ت، چونكه داهاتی ناوخۆی هه‌ر پارێزگایه‌ك له ناوخۆی پارێزگاكه‌دایه، به‌ڵام پارێزگای سلێمانی دیار نییه داهاتی چه‌نده و حكوومه‌تیش ره‌نگه نه‌زانێ داهاتی سلێمانی چه‌نده. بۆچی باش كۆ ناكرێته‌وه و بۆچی له بانك كۆ ناكرێته‌وه و بۆچی له خزمه‌تی خه‌ڵكه‌كه و شاره‌كه به‌كار نایه‌ت.
حكوومه‌تی خۆجێی سلێمانی چی؟
حكوومه‌تی خۆجێی سلێمانی به‌رپرسی ئه‌و دۆخه‌یه له شاره‌كه‌دا، له حكوومه‌تی خۆجێیش یه‌كێتی كه حاكم و ده‌سه‌ڵاتداری پارێزگاكه‌یه به‌رپرسیاره.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر بۆ بێده‌نگه، خۆ ئه‌و كه‌سی یه‌كه‌می پارێزگاكه‌یه؟
گرنگترین به‌رپرسی حكوومه‌تی خۆجێی هه‌ر شارێك پارێزگاره‌كه‌یه‌تی، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كریش وه‌ك پارێزگار ده‌بوو له هه‌موو كه‌س زیاتر له خه‌می ئه‌و كێشه گه‌وره‌ی سلێمانی بووایه، به‌ڵام جێی داخه كه هیچ قسه‌یه‌ك ناكات و ئه‌و بێده‌نگییه‌ی هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كریش، خه‌ڵكی شاره‌كه‌ی زیاتر ناڕه‌حه‌ت و بێزار كردووه، هیچ هه‌وڵ و به‌ده‌مه‌وه‌چوونی نییه بۆ شوێنێك بۆ كه‌سێك بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و دۆخه، كاتی خۆی هه‌ر ده‌می ده‌كرده‌وه ده‌یگوت، من شه‌ڕ بۆ سلێمانی ده‌كه‌م، ده‌ركه‌وت چه‌ندان مانگه كێشه‌ی بێ مووچه‌یی و چه‌ندان كێشه‌ی تر به‌رۆكی سلێمانی گرتووه، به‌ڵام جه‌نابی پارێزگار لێیان بێده‌نگه.
بێده‌نگییه‌كه‌ی هه‌ڤاڵ له كه‌مته‌رخه‌مییه یان گه‌یشتووه‌ته ئه‌و راستییه‌ی كه هیچی پێ ناكرێت؟
قسه‌یه‌ك هه‌یه ده‌گوترێ عوزر له قه‌باحه‌ت خراپتره، ئه‌گه‌ر هیچی پێ ناكرێت، با به ئاشكرا بڵێت هیچم پێ ناكرێت نه‌ك به‌و جۆره بێده‌نگ بێت، له هه‌موو حاڵه‌تێكدا پارێزگار ده‌بێت قسه‌ی هه‌بێت، چونكه له به‌رده‌می خودا و هاووڵاتییانیشدا لێپرسراوه، ئه‌و پیاوه پارێزگاری شاره‌كه‌یه، نابێت خه‌ڵك به شتی تر بگۆڕێته‌وه، ده‌بێ قسه‌ی رژدی هه‌بێت.
هیچ كام له‌و ئه‌ندامانه نازانن داهاتی سلێمانی چه‌نده
جگه له یه‌كێتی هیچ كه‌سێكی تر ده‌زانێ داهاتی سلێمانی چه‌نده؟
له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانیدا كه 32 كورسییه و چه‌ند لایه‌نێكی جیاوازن، هیچ كام له‌و ئه‌ندامانه نازانن داهاتی سلێمانی چه‌نده به ئه‌ندامه‌كانی یه‌كێتی خۆشیانه‌وه، نه دیاره داهات چه‌نده، نه ده‌زانرێت چۆن خه‌رج ده‌كرێت، ته‌نیا ئه‌وانه‌ی له ناو یه‌كێتی كه‌سی یه‌كه‌من ده‌زانن داهاتی سنووره‌كه چه‌نده.
ئه‌وه‌ی له سلێمانی روو ده‌دات، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر بازاڕ و لایه‌نی ده‌روونی هاووڵاتییان و لایه‌نی دارایی كردووه؟
به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و دۆخه‌ی سلێمانی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتییان كردووه، ئه‌وه كێشه نییه كه كه‌رته‌كان هه‌موو راگیراون، كۆمپانیاكانی پاككه‌ره‌وه كار ناكه‌ن، كه‌رتی ته‌ندروستی، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌تایبه‌ت كه به‌شێكی فه‌رمانبه‌رانی سلێمانی مووچه‌ی مانگی سێیان وه‌رنه‌گرتووه له‌گه‌ڵ خانه‌نشینان، خه‌ڵك به‌و مووچه‌یه ده‌ژیت، به‌ڵام نه‌یانتوانی ئه‌و جه‌ژنه به‌خۆشی به‌ڕێ بكه‌ن، ئه‌مه دۆخێكی خراپ نییه؟، كاریگه‌ریشی له‌سه‌ر خێزان هه‌بووه و خراپتریش ده‌بێت.
ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی مووچه‌ی مانگی سێیان وه‌رنه‌گرتووه، كێشه‌كه‌یان به كوێ ده‌گات، به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی هه‌رێم له سلێمانی گوتی ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆیان هاتووه بۆ مووچه‌ی مانگی نیسانه و ناتوانن بۆ مانگی ئادار خه‌رجی بكه‌ن؟
كه‌س نازانێ چی روو ده‌دات، ده‌بێت چاوه‌ڕێ بكه‌ین له رۆژانی داهاتوودا بزانین چی ده‌بێت، حكوومه‌ت پاره‌ی بۆ مووچه‌ی مانگی نیسان خه‌رج كردووه له داهاتی نه‌وت، %43ی داهات بۆ سلێمانی نێراوه بۆ مووچه‌ی مانگی چوار و ناكرێ كێشه‌ی مووچه‌ی مانگی سێی پێ چاره‌سه‌ر بكرێت كه یه‌كێتی هۆكاره.
ئایا یه‌كێتی ره‌وشی سلێمانی به‌ره‌و ئاقارێكی خراپ ده‌بات؟
رۆژ به رۆژ دۆخی سلێمانی به‌ره‌و خراپتر ده‌چێت، خه‌ڵكی سلێمانی هیچ ئاسۆیه‌ك به‌دی ناكات، ئه‌وه چه‌ند مانگه ئه‌و دۆخه خراپتر ده‌بێت و باش نابێت، بگره به‌و جۆره به‌رده‌وامیش ده‌بێت.
سلێمانی\هۆشیار عه‌لی