بازالیا كه جۆرێكه له پاقله‌مه‌نییه‌كان، چه‌ندان سوودی هه‌یه كه زۆربه‌مان تا ئێسته به ڕوونی نه‌مانزانیوه، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه تا دێت هاووڵاتییان زیاتر ئاشنا ده‌بن به‌و سه‌وزه‌یه و ده‌یانه‌وێ وه‌ك به‌شێك له خواردنی سه‌ره‌كیی ژیانیان ته‌ماشای بكه‌ن، به‌تایبه‌ت وه‌رزشوانان. پسپۆڕێكی گیاده‌رمانیش ئاماژه به سووده نه‌زانراوه‌كانی بازالیا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 12ی ئایار، پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر به‌در قادر سوورچی پسپۆڕی گیاده‌رمان، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "ته‌ندروستیی گه‌ده و ڕیخۆڵه باش ده‌كات، هه‌روه‌ها یارمه‌تی بنیات و پته‌وكردنی ئێسك ده‌دات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش چه‌وری سیانی كه‌م ده‌كاته‌وه، سووڕی خوێنیش باشتر ده‌كات".
ڕوونی كرده‌وه، "به‌رگریی بۆ ئه‌نسۆلین زیاد ده‌كات، تایبه‌تمه‌ندیی دژه ھه‌وكردن و چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌یشی هه‌یه، ھه‌روه‌ھا رێ له پیربوونی پێستیش ده‌گرێت، به‌گشتی ده‌بێته هۆی دووباره گه‌نجكردنه‌وه و له‌ده‌ستدانی كێش و به‌هێزكردنی یاده‌وه‌ری."
"دیواری لووله‌كانی خوێن ده‌پارێزێ و ناهێڵێت خوێنبه‌ره‌كان ڕه‌ق ببن، ڤیتامین B1 زیاد ده‌كات له له‌شدا، به‌خواردنیشی هه‌ستكردن به ماندوویی و شه‌كه‌تیی گشتیی جه‌سته و خه‌واڵووییت نامێنێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پۆتاسیۆم له له‌شدا زیاد ده‌بێ". دكتۆر به‌در قادر وای گوت.
پۆتاسیۆم به یه‌كێك له گرنگترین ڕه‌گه‌زه خۆراكییه‌كان هه‌ژمار ده‌كرێت كه جه‌سته‌ی مرۆڤ پێویستی به دابینكردنی هه‌یه، له دۆخی سروشتیشدا له هه‌ر لیترێكی خوێنی مرۆڤدا، نزیكه‌ی 180 تا 220 ملیگرام پێكهاته‌ی پۆتاسیۆم هه‌یه.
بازالیا جۆرێكه له پاقله‌مه‌نییه‌كان، نیشتمانی سه‌ره‌كی له ئاسیا و ئه‌مه‌ریكای باشوور و هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی بارانی به‌رده‌وامیان هه‌یه به‌رهه‌م دێت، له خێزانی فاسۆڵیایه و ده‌یان سوودی هه‌یه، به‌شێوه‌ی سه‌وزی له‌گه‌ڵ خۆراك و زه‌ڵاته‌یش ده‌خورێت، عه‌ره‌ب و ئه‌وروپاییه‌كان زۆر به‌كاری ده‌هێنن، زۆر خواردنی كێشه‌ی غازاتت بۆ دروست ده‌كات، له‌لایه‌ن منداڵه‌وه به خۆراكی ناخۆش ناسراوه به‌هۆی بێتامی و لینجییه‌كه‌یه‌وه.