به گوته‌ی په‌رله‌مانتاران و شاره‌زایان، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به داتا و ژماره، هه‌موو شتێكی له‌باره‌ی دۆخی سلێمانی و داهات و خه‌رجی شاره‌كه ئاشكرا كرد و كۆتایی به‌و چه‌واشه‌كارییه هێنا كه یه‌كێتی له سنووره‌كه ده‌یكرد و هه‌موو شتێكی ده‌خسته ئه‌ستۆی حكوومه‌ت. ده‌شڵێن یه‌كێتی چیتر ناتوانێ چه‌واشه‌كاری بكات و خه‌ڵك به‌لاڕێدا ببات.
ئازاد ئه‌كره‌م سه‌رۆكی فراكسیۆنی میله‌ت له په‌رله‌مانی كوردستاندا، به "وشه"ی گوت، سه‌رۆكی حكوومه‌ت پێی خۆش نییه و لۆجیك نییه پێی خۆش بێت قه‌واره‌ی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان تێكبچێت و ببێت به دوو ئیداره‌یی، سه‌رۆكی حكوومه‌ت كار بۆ ئه‌وه ده‌كات قه‌واره‌ی سیاسیی هه‌رێم به‌هێزتر بێت و ئابووری سه‌ربه‌خۆی خۆمان هه‌بێت، داهات له هه‌موو بواره‌كاندا زیاد بكات و هه‌موو كه‌رته‌كان پێش بكه‌ون.
هه‌روه‌ها گوتی، هیچ سه‌رۆكی حكوومه‌تێك نایه‌وێ حكوومه‌ته‌كه‌ی لاواز بێت و تێكبچێت و داهات و سامان كه‌م بێت، به‌ڵام دیاره ئه‌وانه‌ی كێشه بۆ هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كه‌ن و هه‌وڵ بۆ لاوازكردنی ده‌ده‌ن، یان حكوومه‌تداری نازانن یاخۆ دژی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانن و ده‌یانه‌وێ بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و دۆخێكی خراپ بڕوات.
حامید گه‌وهه‌ری نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ر، به "وشه"ی گوت، یه‌كێتی به‌رده‌وام باره به‌سه‌ر كورد و كوردستان، لێهاتوو نییه له حوكمڕانی و به‌ڕێوه‌بردن، بۆیه بووه‌ته ئاسته‌نگ له به‌رده‌م پارتیش.
ئه‌و گوتی، سه‌رۆكی حكوومه‌ت له په‌یامه‌كانیدا ده‌یه‌وێ له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین مامه‌ڵه بكات و خزمه‌تی زیاتریان بكات، پێویسته خه‌ڵك و به‌رپرسانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ش له نزیكه‌وه زانیاری و ڕووداوه‌كان ئاشكرا بكه‌ن بۆ حكوومه‌ت و سه‌رۆكی حكوومه‌ت كه بتوانێ بڕیاری دروستیان له‌باره‌وه بدات.
ده‌یه‌وێ له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین مامه‌ڵه بكات
هاوكات كاوه ئه‌حمه‌د مامۆستای زانكۆ و چاودێری سیاسی، به "وشه"ی راگه‌یاند، داواكارییه‌ك هه‌بوو بۆ دابه‌زاندن و شۆڕكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان بۆ پارێزگاكان كه پێی ده‌گوترێت لامه‌ركه‌زی، به‌تایبه‌ت له كۆكردنه‌وه‌ی داهاتی خاڵه گومرگییه‌كان، له سلێمانیدا كێشه‌یه‌ك هه‌یه ئه‌ویش مووچه دوا ده‌كه‌وێت، خانه‌نشین مووچه‌ی پێ نادرێت و له نۆره‌ی مووچه گیانیان له ده‌ست دا، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی كه واژووی كۆ كرده‌وه بۆ كۆبوونه‌وه له‌باره‌ی داهاتی ناوخۆ و قاچاخ و به‌هه‌ده‌ردان و پاره‌ی بانكه‌كان، بۆچی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه نه‌كرا كه ده‌توانرێ شت ئاشكرا بكه‌ن.
ئه‌و گوتی، بۆ داهاتی سلێمانی ناگه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی، نه‌خۆشخانه و ده‌رمانخانه‌كانی ته‌ندروستی بۆ ده‌رمانیان تێدا نه‌ماوه؟ به‌ڵام له‌ولاوه به ناوی حزبه‌وه ده‌رمان و كه‌لوپه‌لی ته‌ندروستی بۆ نه‌خۆشخانه‌كان ته‌رخان ده‌كرێت، ئه‌و پاره‌یه له كوێوه هات ده‌رمانیان پێ كڕی و خێریان كرد به ته‌ندروستی، هیچ لۆجیك نییه كه سلێمانی مانگی یه‌ك و دووی ئه‌مساڵ داهاتی ناوخۆی نه‌بووبێت، ئه‌مه چۆن ده‌چێته ئه‌قڵه‌وه.
باسی له‌وه‌ش كرد، كۆنگره رۆژنامه‌نووسییه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت، كۆتایی به‌و هه‌موو چه‌واشه‌كارییه هێنا كه یه‌كێتی له سلێمانی ده‌یكرد و خه‌ڵكی شاره‌كه‌ی وا تێده‌گه‌یاند كه حكوومه‌ت هۆكاری ئه‌و دۆخه‌یه، به داتاوه هه‌موو شتێكی باس كرد، بۆیه ئه‌و چه‌واشه‌كارییانه‌ش سفر بوونه‌وه، حكوومه‌ت هی هه‌موو هاووڵاتییانه، له هه‌ولێردا بۆ كێشه نییه و له سلێمانی ئه‌و هه‌موو كێشه‌یه هه‌یه، بۆیه كه داهات نه‌گه‌ڕێنرێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی، ئه‌وه روو ده‌دات كه هه‌یه.
وشه/ ئاسان و هۆشیار