خەڵكی سلێمانی گەیشتە ئەو بڕوایەی یەكێتی سزایان دەدات

:: PM:03:56:12/05/2022 ‌
رزگار ئەژی ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان سلێمانی-هەڵەبجە لە دیمانەیەكی "وشە"دا، باس لە دۆخی خراپی سلێمانی دەكات و دەڵێت، بەرپرسیاری یەكەم لەم  دۆخە یەكێتی نیشتیمانی كوردستانە و لایەنەكانی تریش ھەمووی بێ دەنگن و ئەوەی بووەتە قوربانی هاوڵاتییانن.

دۆخی سلێمانی چۆن دەبینن ئایا بۆ دۆخی سلێمانی وا خراپ بووە؟
ئەوەی لە سلێمانی دەگوزەرێ پێوەستە بەكۆی ئەو هاوكێشانەی لە عێراق بە سیاسی كراون یان لە ڕووی سیاسی بەرێوە دەبردرێن یەكێك لەوانە پرسی ھەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و مەلەفی نەوت و لەلایەكی تریش ماڵی كورد رێك نیە و یەكێتی نیشتیمانی كوردستانیش پێیەكی لە حكوومەتە و پێیەكیشی لە ئۆپۆزسیۆنە، بۆیە هەر كەموكورییەك هەبێت یەكێتی بەرپرسیارن.

هۆكار چیە لایەنەكان و كەسانی رۆشنبیری و دیار لەئاست ئەو كارانەی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بێ دەنگن؟
ئەو دەستەبژێرەی بەناو رۆشنبیر ساڵانی ڕابردوو رۆڵێكی ئۆپۆزسیۆنی سەقەتیان بینی تەنانەت شەقامیان لە خشتەبرد زادەی بیروبۆچونێكی لە قاڵبدراون و هۆكارێكن بۆ دروست بوونی ئەو ئەزمەیە و بەلارێدابردنی پرۆسەی سیاسی لە سلێمانی .

ئەی چارەسەری ئەم دۆخەی سلێمانی چۆن دەكرێت؟
چارەسەری ئەم دۆخە جگە لە گفتوگۆ هیچ چارەسەری تری نیە و كردنەوەی ئەو دەرگایانەی لای خەڵك ئاڵۆزە و خەڵك چی دەوێت بژێوی ژیان و ژیانی مسۆگەر بێت و ئاسایش بەرقەرار بێت و نانێك ھەبێت بخوات و خەڵك ئەوەی دەوێت كە نەیانفرۆشن، بەداخەوە داهاتی سلێمانی بەهەدەر دەروات و كەس نازانیت چی لێ دێت، بۆیە بەپێی ئەو میكانیزمەی مووچەی پێدەدرێت لە سلێمانی كەم دەكات كە كەم بێت مووچە دوادەكەوێت، هۆكاریش ئەوەیە كە بە پاساوی ناجۆر باسی كەمبوونی داهات دەكەن.

خەڵك تاكەی ئەو دۆخەی سلێمانی قبووڵ دەكەن؟
بچن لە خەڵك بپرسن بزانن تاكەی بەو حاڵە رازی دەبن، بە لایەنەكانە سلێمانیم گوتووە كە ژیانی خەڵك باش بكەن و ئەوەندە خەڵك چەواشە نەكەن كە بڵێن  پارتی سزای سلێمانی دەدات، بە پاساوی ئەوەی پارتی بێننە سەر چۆك پارتی، چونكە پارتی بەو شێوەیە ئاسان نییە.

ئایە خەڵك خۆی گەیشتووەتە ئەو باوڕەی كێ‌ لەو دۆخە بەرپرسە؟
خەڵك بێ گومان گەیشتووەتە بڕوای تەواو كە سەرانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ھۆكاری خراپی دۆخی ئێستەی سلێمانین .



وشە - وشه‌