له خولی نایابی عێراقدا، یانه‌ی هه‌ولێر به‌بێ ئاماده‌بوونی هانده‌رانی رووبه‌ڕووی نه‌فتی وه‌سه‌ت ده‌بێته‌وه، زاخۆش ئه‌مشه‌و له به‌غدا رووبه‌ڕووی زه‌وڕا ده‌بێته‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 12ی ئایار، له گه‌ڕی 31ی خولی نایابی عێراق، یانه‌ی هه‌ولێر له یاریگه‌ی خۆیدا میوانداریی یانه‌ی نه‌فتی وه‌سه‌ت ده‌كات، كه یه‌كێكه له یانه به‌هێزه‌كانی عێراق.
هانده‌رانی هه‌ولێر ناتوانن له یاریگه ئاماده‌بن، چونكه فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق به هۆی رووداوه‌كانی یاریی هه‌ولێر به‌رانبه‌ر زاخۆ، یانه‌ی هه‌ولێر و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی به ئه‌نجامدانی یه‌ك یاری به‌بێ جه‌ماوه‌ر سزاداوه.
یانه‌ی هه‌ولێر ئێسته له پله‌ی 10یه به 36 خاڵ و چاوی له‌وه‌یه بردنه‌وه‌یه‌كی تر تۆمار بكات، هاوكات تیپه‌كه هه‌موو یاریزانه‌كانی ئاماده‌ن، جگه له بارزان شێرزاد نه‌بێت، كه پێكانی هه‌یه.
له به‌رانبه‌ردا یانه‌ی نه‌فتی وه‌سه‌ت له پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندییه و 55 خاڵی هه‌یه و ئاستێكی به‌هێزی هه‌یه، له قۆناغی یه‌كه‌میشدا یانه‌كه به 3-0 گۆڵ له هه‌ولێری برده‌وه.
له یارییه‌كی تری ئه‌مڕۆدا، ئه‌مشه‌و سه‌عات 22:00 یانه‌ی زاخۆ له یاریگه‌ی شه‌عب له به‌غدا رووبه‌ڕووی یانه‌ی زه‌وڕا ده‌بێته‌وه.
زاخۆ له پله‌ی هه‌شته‌مه به 43 خاڵ و ئامانجی ئه‌وه‌یه به ئه‌نجامێكی باش به‌رانبه‌ر زه‌وڕا بێته ده‌ره‌وه، له به‌رانبه‌ردا زه‌وڕا له پله‌ی پێنجه‌مه و 51 خاڵی هه‌یه.
یانه‌ی زاخۆ له‌وه‌ته‌ی فیراس خه‌تیبی سووریایی به راهێنه‌ری ده‌ستنیشان كردووه، دوو بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌كی به‌سه‌ر هه‌ولێر و نه‌فتی به‌سڕه‌دا تۆمار كردووه.
بۆ یاریی ئه‌مڕۆش تیپه‌كه چوار یاریزانی گرنگی بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه، كه له یاریی رابردوودا به‌شدارییان نه‌كرد، ئه‌وانیش شڤان جه‌میل، ئه‌ركان ئه‌میر، ئه‌مجه‌د وه‌لید و فرانك سیدریك.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت یاریی زاخۆ و زه‌وڕا زۆر به‌هێز و سه‌رنجڕاكێش بێت.
خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ له خولی عێراق:
نه‌فتی به‌سڕه – نه‌فت 17:30
هه‌ولێر – نه‌فتی وه‌سه‌ت 19:15
زه‌وڕا – زاخۆ 22:00.