شەوی رابردوو بەهۆی دەستدرێژی گولە هاووڵاتییەك لەناو باخێكی نزیك چەمچەماڵ دەكوژرێت، تا ئێستە هۆكاری تەواوەتی رووداوەكە نادیارە.
ئەمڕۆ هەینی 13ـی ئایار، سەرچاوەیەك لە پۆلیسی چەمچەماڵ، بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، درەنگانێكی شەوی ڕابردوو لەبانی مەقان لەلایەن چەند چەكدارێكی نەناسراو دەسڕێژی گولە لە باخی هاووڵاتییەك كرا بەو هۆیەوە كەسێك بەناوی "ج.ع.ع" كوژرا.
ئەو سەرچاوەیە گوتی، ئەوكەسەی كوژراوە لە دایكبووی 1979 و گولەی وێڵی بەركەوتووە و كاتێك گوێی لەدەنگی تەقە بووە چووەتە دەرەوە و فیشەكێكی بەركەوتووە و بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەست داوە.
باسی لەوەش كرد، كوژراوەكە پیشەی كارمەندی كۆمپانیایەكە و ئێستە لێكۆڵینەوە لەلایەن پۆلیس لە رووداوەكە دەستی پێ كردووە.