پەیامێك لە مەسروور بارزانییەوە

:: PM:03:02:13/05/2022 ‌
مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ كۆچی دوایی شێخ خەلیفە بن زاید ئالنەهیان پرسەنامەیەك بڵاو دەكاتەوە.

ئەمڕۆ هەینی 13ـی ئایار، لە پەیامێكی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هاتووە، بە خەم و پەژارەیەكی قووڵەوە، هەواڵی كۆچی دوایی سەرۆكی دەوڵەتی میرنشینی یەكگرتووی عەرەبی، شێخ خەلیفە بن زاید ئالنەهیان-مان پێگەیشت. 

سەرۆكی حكوومەت دەڵێت، بەناوی خۆم و خەڵكی هەرێمی كوردستانەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی سەركردایەتیی و گەلی ئیمارات بەگشتیی دەكەین. خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بكات كە هەموو تەمەنی خۆی لە پێناو خزمەتكردنی خەڵكەكەی و مرۆڤایەتی تەرخان كرد. سەبر و ئارامییش بە هەمووان ببەخشێت.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەواڵی كۆچی دوایی شێخ خەلیفە بن زاید ئالنەهیان راگەیەنرا.



وشە - رامیار جەواد