پەیامێك لە سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە

:: PM:04:47:13/05/2022 ‌
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پەیامێكی بۆ كۆچی دوایی شێخ خەلیفە بن زاید بڵاو دەكاتەوە و ڕای دەگەیەنێت، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و سەركردایەتی و گەلی ئیماڕات دەكەم.

ئەمڕۆ هەینی 13ـی ئایار، لە پەیامێكی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان هاتووە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و سەركردایەتی و گەلی ئیماڕات دەكەم.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەڵێت، بەم بۆنە خامناكەوە‌ هاوبەش و هاوخەمیان دەبین بەهۆی كۆچی دوایی خاوەنشكۆ شێخ خەلیفە بن زاید ئالنەهیان، لە خوای گەورە دەپارێمەوە بە ڕەحمەتی فراوانی خۆی سەبووری و خۆڕاگری بە هەموو لایەك ببەخشێ.

ئەمڕۆ هەینی شێخ خەلیفە بن زاید ئال نەهیان سەرۆكی ئیماڕات لە تەمەنی 73 ساڵی كۆچی دوایی كرد، بەم بۆنەوە 40 ڕۆژ ماتەمینی لە تەواوی وڵاتەكە ڕاگەیەنرا.



وشە - رامیار جەواد