په‌رله‌مانی عێراق په‌رله‌مانتارێكی سزا داوه، لایه‌نه‌كانیش كاردانه‌وه‌یان به‌رانبه‌ر سه‌رۆكی په‌رله‌مان وه‌رگرتووه. چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی هۆشداری به سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ده‌دات و داوای لێ ده‌كه‌ن، پۆست بۆ ناكۆكیی سیاسی به‌كار نه‌هێنرێت.
ئه‌مرۆِ شه‌موو 14ی ئایار،
چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی له راگه‌یه‌نراوێكدا رای گه‌یاند، هۆشداریی به محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ده‌ین، له‌باره‌ی دوورخستنه‌وه‌ی باسم خه‌شان په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆ له كاری په‌رله‌مانی و رێگری به‌ئه‌ندامبوونی له لیژنه‌كانی په‌رله‌مان.
به زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران بڕیاره‌كه‌ی داوه
روونی ده‌كه‌نه‌وه، نابێ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ ناكۆكیی حزبی و سیاسی به‌كار بهێنرێت، چونكه ئه‌ندامبوون له لیژنه‌كانی په‌رله‌مان مافێكی ده‌ستوورییه.
چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی داوا ده‌كه‌ن ئه‌و جۆره مامه‌ڵه و بڕیاره هه‌ڕه‌مه‌كییانه‌ی ده‌درێن، پێداچوونه‌وه‌یان بۆ بكرێت، ئه‌و شێوازه له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی خه‌ڵك پێڕه‌و نه‌كرێت.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 11ی ئایاردا بڕیاری دا، رێ به باسم خه‌شان په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆ نادات به ئه‌ندامبوونی له هیچ یه‌ك له لیژنه‌كانی په‌رله‌مان.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌گوێره‌ی ڤیدیۆی دانیشتنه‌كه، محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن، به زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران بڕیاره‌كه‌ی داوه.