یه‌كێتی له‌رووی دارایی و ئیداری و كارگێڕی و سه‌ربازییه‌وه، سلێمانیی قۆرخ كردووه، وای له هاووڵاتییان كردووه نه‌توانن داوای ماف و مووچه‌ی خۆشیان بكه‌ن، ئه‌مه وایكردووه كه خه‌ڵكی شاره‌كه له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌ی روو ده‌دات له سێ مانگی رابردوودا، بێده‌نگن بن و هیچ هه‌ڵوێست و قسه‌یه‌كیان نه‌بێت، به‌بۆچوونی په‌رله‌مانتار و شاره‌زایانیش، یه‌كێتی زۆنی سه‌وزی وێران كردووه و خزمه‌تی ناكات.
شوان كه‌ریم ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، حكوومه‌ت حكوومه‌تی هاوبه‌شه، یه‌كێتی دووجار به‌شداره له حكوومه‌ت، جارێكیان زیاتر له به‌ركه‌وته‌ی هه‌ڵبژاردنی خۆی پۆست و پله‌ی له كابینه‌ی نۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا وه‌رگرتووه، جارێكی تر ده‌ستی به‌سه‌ر به‌شێكی هه‌رێمی كوردستاندا گرتووه له رووی دارایی و ئیداری و سه‌ربازییه‌وه، ئه‌گه‌ر پارتی وه‌ك حكوومه‌ت جارێك به‌رپرس بێت، یه‌كێتی دووجار به‌رپرسه له كه‌موكورتییه‌كان.
هه‌روه‌ها گوتی، ئه‌وه‌ی ئێسته له سلێمانی ده‌گوزه‌رێت، دۆخێكی خراپه، نه‌دانی مووچه، دۆخی كه‌رتی ته‌ندروستی و پاككه‌ره‌وه‌كان، پرسی داهات و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی و چه‌واشه‌كارییه‌كان و دۆخی خانه‌نشینان، ئه‌گه‌ر چاره‌گی ئه‌مه له هه‌ولێر و دهۆكدا رووی بدایه، یه‌كێتی و په‌رله‌مانتاره‌كانیان یه‌ك بست زمانیان درێژ ده‌كرد، ده‌ستیان به قسه‌ی زبر ده‌كرد و ده‌كه‌وتنه قسه.
به‌گوته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره، خه‌ڵك ئێسته وشیارن، خه‌ڵك سه‌یری رابردوو ده‌كات، ئه‌و شوێنانه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی به‌سه‌ره‌وه‌یه چ خزمه‌تێك ده‌كرێت، ئه‌و شوێنانه‌شی كه ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتیی به‌سه‌ره دیاره خزمه‌ته‌كه‌یان چۆنه، ده‌ستیان به چه‌وساندنه‌وه‌ی خه‌ڵكی زۆنه‌كه‌ی خۆیان كردووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه خه‌ڵكی سلێمانیش بێده‌نگن و هیچ قسه و هه‌ڵوێستێكیان نییه.
یوسف ئه‌نوه‌ر پارێزه‌ر و شاره‌زای یاسا، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌گه‌ر چاوێك به مێژوو بخشێنن، یه‌كێتی بۆ دروست بوو، یان زۆر له‌و حزبانه‌ی كه دروست بوون له‌لایه‌ن هه‌واڵگریی وڵاته زلهێزه‌كان، ئه‌ویش بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیانه و ده‌یانه‌وێت رێ نه‌ده‌ن كورد بگات به ئامانجه‌كانی خۆی، یه‌كێك له‌و حزبانه‌ش یه‌كێتییه، هه‌موو هه‌وڵ و كارێكی یه‌كێتی له سه‌رده‌می 66 و له 76 و له هه‌شتاكان و تا ئێسته‌ش، رێگرتن بووه له به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كورد و كاركردن بووه له شووشتنی مێشكی خه‌ڵك.
ئه‌وه‌ی ئێسته یه‌كێتی ده‌یكات، دوو هۆكاری له پشته
ئه‌و باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌وه‌ی ئێسته یه‌كێتی ده‌یكات، دوو هۆكاری له پشته، یه‌كه‌م ئه‌و باڵباڵێنه‌ی ناو یه‌كێتی و دووه‌میش هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستان، یه‌كێتی ده‌یه‌وێ پاره‌یه‌كی زۆر كۆ بكاته‌وه و له كاتی هه‌ڵبژاردن دابه‌شی بكات به‌سه‌ر خه‌ڵك بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنێت، یه‌كێتی چه‌ند ئازاری خه‌ڵك بدات و مافی خه‌ڵك بخوات، زۆر ئاساییه له‌لای كه گۆڕانكاری به‌سه‌ر ئه‌و دۆخه بهێنێت و له بیری خه‌ڵكی بباته‌وه.
وه‌ك زیاتر خستیه ڕوو، یه‌كێتی سلێمانیی قۆرخ كردووه، به ئاشكرا هه‌موو سزایه‌كی سلێمانی ده‌دات، ده‌ستی به‌سه‌ر هه‌موو جومگه‌كانی سلێمانیدا گرتووه، مافی خه‌ڵك ده‌خوات، مووچه‌یان پێ نادات، داهاتی سنووره‌كه كه هی خه‌ڵكه بۆ خۆی ده‌بات، خه‌ڵكیش له ئاست ئه‌و دۆخه بێده‌نگن.
له‌لایه‌كی تره‌وه بانیان هیوا چالاكی سیاسی له سلێمانی، به ''وشه''ی راگه‌یاند، هۆكاری بێده‌نگبوونی هاووڵاتییان، پێوه‌ندیی به سیاسه‌تی حزبێكی ئه‌م زۆنه‌ی سلێمانییه‌وه هه‌یه، له كاتێكدا پشێویی ناو یه‌كێتیی نیشتمانی و كێشمه‌كێشی سه‌رانی ئه‌و حزبه و باڵباڵێنی ئه‌و به‌رپرسانه، ئاڵۆزی خستووه‌ته ناو تێگه‌یشتنی خه‌ڵكه‌وه و ئه‌وه‌ی لێره‌دا ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ین ئه‌وه‌یه، خه‌ڵكی شه‌قام و چالاكان و فه‌رمانبه‌رانیش بێزار بوون له‌وه‌ی گوێیان لێ ناگیرێ و كه‌س به‌ده‌م داواكارییه‌كانیانه‌وه ناڕوات.
ئه‌و گوتی، هاووڵاتییان وه‌ك پێویست نا‌وێرن ده‌ست له سیاسه‌تی ناو حزبێكی باڵاده‌ست وه‌ربده‌ن، به ئاشكرا و ڕوونی دیاره خه‌ڵك بێزار بوون.
وشه/ تایبه‌ت