دوای ئاڵۆزی و شه‌ڕی توند له نێوان سوپای عێراق و په‌كه‌كه‌دا، دۆخه‌كه به‌ره‌و ئارامی چووه، به‌ڵام دانیشتووانی شنگال داوای ده‌رچوونی ئه‌و هێزانه ده‌كه‌ن كه له ناوچه‌كه‌یاندا هه‌ن.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 14ی ئایار، نه‌زیر شنگالی رۆژنامه‌نووس له شنگال، له‌باره‌ی دوا گۆڕانكارییه‌كان و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان سوپای عێراق و په‌كه‌كه، به "وشه"ی راگه‌یاند، سوپای عێراق و په‌كه‌كه، ته‌نیا سێ بۆ چوار كیلۆمه‌تر دوورن له یه‌كتره‌وه، دۆخه‌كه ئارامه و شه‌ڕ ناكرێت.
گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره و په‌نابه‌ره‌كان بۆ شنگال خاڵێكی تری رێككه‌وتننامه‌كه‌یه
روونی ده‌كاته‌وه، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له كاتی شه‌ڕدا ئاواره بووبوون، ئێسته ده‌گه‌ڕێنه‌وه، به‌ڵام ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك زیاتره به به‌رده‌وامی دانیشتووانی شنگال داوا ده‌كه‌ن سوپای عێراق و په‌كه‌كه و هێزه‌كانی تر له ناوچه‌كه بچنه ده‌ره‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته خۆپێشاندان و گردبوونه‌وه رێكده‌خه‌ن.
ماوه‌ی زیاتر له مانگێكه شه‌ڕ و ئاڵۆزی له نێوان سوپای عێراق و په‌كه‌كه له شنگالدا رووی داوه و دۆخێكی ئاڵۆز له‌و ناوچه‌یه به‌ڕێوه ده‌چێت، له‌كاتی توندبوونی شه‌ڕه‌كه‌دا زیاتر له هه‌زار خێزان ئاواره بوون.
ئه‌وه له كاتێكدایه له یه‌كی ئۆكتۆبه‌ری 2020دا هه‌ردوو حكوومه‌تی ناوه‌ندی و هه‌رێم، به ناوه‌ندگیریی نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراقدا، "رێككه‌وتننامه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی شنگال "یان واژوو كرد.
به‌پێی ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتننامه‌كه، خاڵه‌كانی بریتین له چۆڵكردنی ته‌واوی ئه‌و لایه‌ن و چه‌كدارانه‌ی له‌و ناوچه‌یه‌دا هه‌ن، ته‌ناهیی شارۆكه‌كه له‌لایه‌ن پۆلیس به‌ڕێوه ده‌برێت، هه‌روه‌ها پێشمه‌رگه و سوپای عێراق ناوچه‌كه ده‌پارێزن، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره و په‌نابه‌ره‌كان بۆ شنگال خاڵێكی تری رێككه‌وتننامه‌كه‌یه، به‌ڵام تا ئێسته نه‌توانراوه رێككه‌وتننامه‌كه جێبه‌جێ بكرێت.