دوای ئه‌و شه‌ڕ و ئاڵۆزییانه‌ی له نێوان په‌كه‌كه و سوپای عێراق له شنگالدا سه‌ریان هه‌ڵدا، په‌كه‌كه له ناو باره‌گاكانیان نه‌ماون و له‌ناو ماڵان خۆیان حه‌شار داوه، ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كداری په‌كه‌كه‌ش ھاتوون بۆ شنگال و له چه‌ندان شوێن قه‌ناس به‌ده‌ستیشیان داناوه، به‌ڵام سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه له شنگالدا ده‌ربكرێت.
سه‌عدوون زه‌رۆ به‌رپرسی راگه‌یاندنی ماڵی ئێزیدییان له شنگال، بۆ "وشه" گوتی، دوای چوونی شاندی ئێزیدییه‌كان بۆ لای سه‌رۆك وه‌زیران، باسی له‌وه كردبوو كه ئه‌وان سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته په‌كه‌كه له شنگال ده‌ربكرێت و رێ ناده‌ن له شنگال بمێنن، چونكه مسته‌فا كازمی له ئه‌مه‌ریكا نزیكه و ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه ده‌رنه‌كات، ڕه‌نگه زیان بكات، بۆیه گه‌شبینن په‌كه‌كه له شنگالدا ده‌ربكرێت.
ئه‌و گوتی، ئێسته په‌كه‌كه له‌ناو باره‌گاكانی خۆیان نه‌ماون و خۆیان له‌ناو ماڵان‌دا حه‌شار داوه، گه‌ریلایه‌كی زۆریش له ده‌ره‌وه بۆ شنگال ھاتوون و له زۆر شوێن قه‌ناس به‌ده‌ستیشیان داناوه، به‌تایبه‌ت له كۆمه‌ڵگه‌ی دووگرێ، چونكه نایانه‌وێ شنگال چۆڵ بكه‌ن .
پێویسته حكوومه‌تی عێراق رژد بێت و په‌كه‌كه له شنگال ده‌ربكات
هاوكات سه‌یدۆ چه‌تۆ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای مووسڵ، بۆ "وشه" گوتی، ڕاسته دوای بڕیاری نه‌مانی ھێزی په‌كه‌كه له‌ناو شاردا، ئێسته باره‌گایان نه‌ماوه، به‌ڵام له‌ناو ماڵان خۆیان حه‌شار داوه و ھه‌ر ماون و له شنگال ده‌رنه‌چوون، بۆیه پێویسته حكوومه‌تی عێراق رژد بێت و په‌كه‌كه له شنگال ده‌ربكات.
سه‌یدۆ چه‌تۆ ڕوونیشی كرده‌وه، حه‌شدی شه‌عبی له شنگالدا پشتگیری له په‌كه‌كه ده‌كات، ئه‌گه‌رنا سنوور داخراوه و رێی ھاتوچۆكردن نییه، به‌ڵام حه‌شدی شه‌عبی پشتگیری‌یان ده‌كه‌ن و پێویسته سنوور له ده‌ست سوپا بێت نه‌ك حه‌شدی شه‌عبی.
دهۆك\بڵند ئیبراھیم