به‌رپرسێك له ده‌سته‌ی كه‌شناسیی عێراق له‌باره‌ی دواین باری كه‌شوهه‌وا و خۆڵبارینه‌وه ڕای گه‌یاند، "پێشتر ڕامان گه‌یاندبوو كه هێشتا شه‌پۆلی خۆڵبارین كۆتایی نه‌هاتووه، بگره شه‌پۆلێكی تر ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراقیش ده‌گرێته‌وه، ئه‌م شه‌پۆله‌ش نزیكه و له‌م هه‌فته‌یه‌دا ڕوو ده‌دات".
ئه‌مڕۆ شه‌موو 14ی ئایار، عامر جابری گوته‌بێژی ده‌سته‌ی كه‌شناسیی عێراق، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "ڕۆژی دووشه‌م 16ی ئایار، شه‌پۆلێكی نوێی چڕی خۆڵبارین زۆربه‌ی شاره‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا ده‌گرێته‌وه".
ڕوونی كرده‌وه، "شه‌پۆلی نوێی خۆڵبارین كه له ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق ده‌ست پێ ده‌كات، تا ڕۆژی چوارشه‌می داهاتوو كاریگه‌رییه‌كانی ده‌مێنێته‌وه، هاوكات ئه‌م شه‌پۆله هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری و ته‌نانه‌ت سلێمانیش ده‌گرێته‌وه".
له‌باره‌ی هۆكاری ئه‌م هه‌موو شه‌پۆله‌ی خۆڵبارینه گوتی، "ته‌واوی ئه‌و ده‌نگۆیانه ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه كه گوایه خۆڵ ده‌كرێت به هه‌وادا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م جۆره كه‌شه دروست بكرێت، ئه‌وه ته‌نیا قسه‌ی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تییه، یه‌ك له هۆكاره‌كانی زۆربوونی، بوون به بیابانی خاكی عێراق و هه‌روه‌ها كه‌مبوونه‌وه‌ی سه‌وزایی، جیا له‌وه‌ی ئه‌مساڵ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕووبه‌ڕووی شه‌پۆلی پاڵه‌په‌ستۆی هه‌وای زه‌ریای هیندی بووه‌ته‌وه".
كۆتایی مانگی نیسان و سه‌ره‌تای مانگی ئایار، بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته به به‌رده‌وامی شه‌پۆلی خۆڵبارین هه‌رێمی كوردستان و عێراقی گرته‌وه، به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س گه‌یه‌نرانه نه‌خۆشخانه، كه‌سێكیش له به‌غدا گیانی له ده‌ست دا، ژینگه‌ناسان پێیان وایه هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌و به‌رده‌وامییه‌ی شه‌پۆلی خۆڵبارینه جگه له گۆڕانی كه‌شوهه‌وا، هاوكات خراپبوونی ژینگه‌ی سه‌وزایی عێراقیش كاریگه‌ریی سه‌ره‌كی هه‌یه.