له سه‌ڵاحه‌دین سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له باڵوێزی به‌لجیكا له عێراقدا كرد و تاوتوێی چه‌ندان بابه‌تیان كرد.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 14ی ئایار، له سه‌ڵاحه‌دین سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی پێشوازی له فیلیپ ڤاندین بولك باڵوێزی به‌لجیكا له عێراقدا كرد.
له دیداره‌كه‌دا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ته‌حه‌دیاتی به‌رده‌م پرۆسه‌ی سیاسی و هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌ت تاوتوێ كرا.
له به‌شێكی تری ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باڵوێزی به‌لجیكا وێڕای ئاماژه‌دان بۆ ڕۆڵی مێژوویی سه‌رۆك بارزانی له خه‌باتی گه‌لی كوردستان، سوپاسی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی كرد بۆ هاوئاهه‌نگی و پێوه‌ندیی دوولایه‌نه له بواره جیاجیاكاندا.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا بیروڕا له‌باره‌ی بارودۆخی سووریا و هه‌روه‌ها پێویستیی ئاساییبوونه‌وه‌ی دۆخی شنگال و گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكی شنگال بۆ ناوچه‌كانیان ئاڵوگۆڕ كرا.
به‌لجیكا له عێراقدا ته‌نیا باڵۆێزخانه‌ی هه‌یه و تا ئێسته كاره‌كانی وه‌ك وڵات له‌گه‌ڵ كونسوڵی گشتیی ئه‌ڵمانیا له كوردستان ڕایی ده‌كات. ئه‌وه‌یان ئاشكرا نه‌كردووه كه نوێنه‌رایه‌تیی تایبه‌ت له كوردستان بكه‌نه‌وه، پێوه‌ندییه‌كی دۆستانه و پته‌ویان هه‌یه له‌گه‌ڵ كورد و هه‌رێمی كوردستان.