له كاتێكدا زۆربه‌ی میدیاكانی دنیا باس له درێژبوونه‌وه‌ی جه‌نگی رووسیا و ئۆكراینا ده‌كه‌ن كه ئه‌مڕۆ ده‌ستپێكردنی گه‌یشته 80 رۆژ. به‌ڵام هه‌واڵگریی ئۆكراینا پێشبینی ده‌كات جه‌نگه‌كه له كۆتایی ئه‌مساڵ به كۆتا بێت. ئه‌وه‌شی گوتووه كه سه‌رۆكی رووسیا تووشی شێرپه‌نجه بووه.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ شه‌موو 14ی ئایار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، سه‌رۆكی هه‌واڵگریی ئۆكراینا كێریلۆ بۆدانۆڤ رای گه‌یاندووه، ته‌واوی شه‌ڕه‌كان له به‌ره‌كاندا، له كۆتایی ئه‌مساڵ به كۆتا دێن. جیاله‌وه‌ی سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمێر پوتین تووشی شێرپه‌نجه بووه، ئه‌وه‌یش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر جه‌نگه‌كه‌ی ده‌بێت.
سه‌رۆكی هه‌واڵگریی ئۆكراینا كه قسه‌ی بۆ ئێزگه‌ی "سكای" به‌ریتانی كردووه، گوتوویه‌تی چاوه‌ڕێ ده‌كرێ له مانگی ئۆگستسدا گۆڕانكارییه‌كی بنچینه‌یی له فه‌رمانده‌ییه‌كانی رووسیا بكرێت، ته‌نانه‌ت گۆڕانكاری له پلانه‌كانیشیاندا بكرێت، هه‌موو ئه‌وانه گۆڕانكارییان به‌سه‌ر جه‌نگه‌كه‌وه ده‌بێت.
ئه‌و سه‌رۆكه ئه‌وه‌شی گوت كه ئێسته دۆخی جه‌سته‌یی و ده‌روونی ڤلادیمێر پوتین زۆر خراپه، ئه‌و تووشی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه بووه، ته‌نانه‌ت نه‌خۆشییه‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته قۆناغێكی زۆر مه‌ترسیدار.
به‌ڵام تا ئێسته هیچ میدیایه‌ك له رووسیا باسیان له دۆخی ته‌ندروستیی پوتین نه‌كردووه.
رووسیا له 24ی شوباته‌وه جه‌نگی له دژی ئۆكراینا به‌رپا كردووه، ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و یه‌كێتیی ئه‌وروپایش، سزای ئابووریی زۆر توندیان خستووه‌ته سه‌ر ئه‌و وڵاته، جیا له‌وه‌ی به چه‌كی پێشكه‌وتوو و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی، پاڵپشتیی ئۆكراینا له‌و جه‌نگه‌دا ده‌كه‌ن كه به‌سه‌ریدا سه‌پاوه.