په‌رله‌مانتاران و چاودێرانی سیاسی پێیان وایه، یه‌كێتی ئیتر به‌ره‌و ئیفلاسبوون ده‌ڕوات و وا باشه پاشه‌كشه له پرۆسه‌ی سیاسی بكات، چونكه وه‌ك كۆمه‌ڵێك چه‌ته و مافیا، دژی هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی هاووڵاتییان و كوردستان كار ده‌كه‌ن و هیچ سوودێكیان بۆ هه‌رێم نییه.
ئیدریس ئیسماعیل ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، به "وشه"ی گوت، پێویسته یه‌كێتی ددان به‌وه‌دا بنێت كه هه‌ر جێیه‌ك پارتی حوكم بكات، له‌وێدا خه‌ڵك هه‌ست به ئارامی و دادپه‌روه‌ری و دیموكراتی و سه‌روه‌ریی یاسا و شكۆ ده‌كات.
ئه‌و گوتی، ئه‌گه‌ر هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان تۆزێك ویژدانیان هه‌بێت و له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێم و خه‌ڵكی هه‌رێم بن و بیانه‌وێ هه‌رێم سه‌نگی خۆی هه‌بێت، ده‌بێ هه‌موو شتێك راده‌ستی پارتی بكه‌ن و به پارتی بڵێن وه‌ك برا گه‌وره پێشمان كه‌وه و حوكمڕانی بكه، چونكه هه‌موویان هێنده‌ی پارتی لێهاتوو و شاره‌زا نین له به‌ڕێوه‌بردن و حوكمڕانی.
''خه‌ڵك باش ئه‌و ڕاستییه‌یان بۆ ده‌ركه‌وتووه كه هه‌موو حزبه‌كان، ناتوانن ئه‌وه‌نده‌ی پارتی كارامه و به‌هێز بن له ته‌واوی بواره‌كاندا و خزمه‌ت بگه‌یه‌نن به خه‌ڵكی كوردستان، هه‌موویان تاقی كراونه‌ته‌وه و خه‌ڵكیش بێزار بووه لێیان.'' ئیدریس ئیسماعیل وای گوت.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له گێژاوی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی خۆی نوقم بووه
هاوكات كاوه ئه‌حمه‌د نووسه‌ر و چاودێری سیاسی، به "وشه"ی گوت، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له گێژاوی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی خۆی نوقم بووه و خۆی به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌بات، چیتر وه‌ك حزب نه‌ماوه و گه‌نده‌ڵی و دزینی داهات، شكستی به‌و حزبه هێناوه و حه‌قه ئیفلاسبوونی خۆی ڕابگه‌یه‌نێت.
ئه‌وه‌شی گوت، سیاسه‌تی دووفاقی و كورت بیركردنه‌وه و ئه‌و هه‌موو گرفت و كێشه‌ی كه له هه‌موو بواره‌كاندا له كوردستان یه‌كێتی دروستی كردووه، ئه‌نجام و ئاینده‌ی باشی لێ چاوه‌ڕوان ناكرێت .
سلێمانی\ئاسان محه‌مه‌د