چوار یانە لە خولی نایابی رووسیا، لە ناویاندا زینیت سانت پێترسبۆرگی پاڵەوان، رایانگەیاند، تانەیان لە بڕیارەکەی فیدراسیۆتی تۆپی پێی ئەوروپا داوه، كه یانهكانی رووسیای له پاڵهوانیهتییهكانی ئهوروپا دهركردووه.
فیدراسیۆنی ئهوروپا "یوێفا"، بڕیاری دا بۆ وەرزی 2022-2023 بەشداری یانەکانی روسیا لە پاڵهوانیهتییهكانی ئهوروپا قەدەغە بکات، ئەوەش بەهۆی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی رووسیا بۆ سهر ئۆکراینا.
یانهی زینیت سانت پێترسبۆرگ لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت: "زینیت سانت پێترسبۆرگ پشتگیری یانەکانی دینامۆ مۆسکۆ، سوچی و سێسکا مۆسکۆ دەکات لەم کارەدا بۆ تانەدان لە بڕیارەکەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا، هەروەها داوا دەکات به رێزهوه ئەم تانەیە بە خێرایی لەلایەن دادگای نێودهوڵهتیی وەرزشەوە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.
دادگاکە، کە بنکەکەی لە لۆزانی سویسرایە، دەستبەجێ وەڵامی داواکەی یانهكانی رووسیای نهداوهتهوه.
جێی ئاماژهیه به هۆی بڕیارهی "یوێفا" وای کرد كۆمپانیای نایک گرێبەستی سپۆنسەری لەگەڵ یانهی سپارتاک مۆسکۆ هەڵبوەشێنێتەوە.
رووسیا لە 24ی شوباتی رابردوودا به دەیان هەزار له هێزی سەربازی هێرشی كرده ئۆكراینای دراوسێی و تا ئێسته شهڕ له نێوان ههردوو وڵاتدا بهردهوامه.