سه‌نته‌رێكی لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجی ئه‌مه‌ریكا رای گه‌یاند، ئۆكراینا له‌مدواییانه‌دا خه‌ریكه به‌سه‌ر رووسیادا زاڵ ده‌بێت، له شه‌ڕی خاركیڤ كه دووه‌م گه‌وره‌ترین شاری ئۆكراینایه، له سوپای رووسیای بردووه‌ته‌وه.
دامه‌زراوه‌كه ئاماژه‌ی داوه دوای 11 هه‌فته له هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر خاركیڤ و سه‌ركه‌وتوو نه‌بوونی رووسیا له گه‌مارۆدانی شاره‌كه، پێ ده‌چێت رووسیا به‌و ده‌ره‌نجامه گه‌یشتبێت به كه‌مترین زیان هێزه‌كانی له‌و شاره‌دا بكشێنێته‌وه.
ڤۆلۆدمێر زیلینسكی سه‌رۆك كۆماری ئۆكراینا له نوێترین وتاری ڤیدیۆیی خۆیدا گوتوویه‌تی، سوپای وڵاته‌كه‌ی هه‌موو كارێك ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی وڵات بپارێزێت و له ده‌ستی دوژمنان رزگاری بكات.
یه‌كێك له ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانی رووسیا هه‌ر له ده‌ستپێكردنی جه‌نگه‌كه‌وه ئه‌وه بووه، خاركیڤ داگیر بكات كه زۆر گرنگ و ستراتیجییه، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه. به‌هۆی بۆردمانه‌كانی رووسیا به سه‌تان هاووڵاتیی سڤیلی شاره‌كه كوژراون.
له رۆژانی رابردوودا سوپای ئۆكراینا توانیویه‌تی كۆمه‌ڵێك گوند له ده‌ستی هێزه‌كانی رووسیا ده‌ربهێنێت
به‌گوێره‌ی
بی بی سی، له رۆژانی رابردوودا سوپای ئۆكراینا توانیویه‌تی كۆمه‌ڵێك گوند له ده‌ستی هێزه‌كانی رووسیا ده‌ربهێنێت كه پێشتر داگیری كردبوون.
سوپای رووسیا له گه‌مارۆدانی كیێڤی پایته‌ختیش شكستی هێنا و به ناچار هێزه‌كانی كشانده‌وه. جه‌نگی ئۆكراینا له 24ی شوباتی ئه‌مساڵه‌وه به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی رووسیا ده‌ستی پێ كردووه، به‌هۆی ئه‌و به‌رگرییه قاره‌مانانه‌ی سوپای ئۆكراینا كردوویه‌تی، رووسیا نه‌یتوانیوه به ئامانجه‌كانی بگات.