یۆرگن کلۆپ راهێنەری یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی دووپاتی کردەوە، زیاتر لە جارێک رەتی کردووەتەوە مه‌شقی یانه‌ی بایرن میونشنی پاڵەوانی ئەڵمانیادا وه‌ربگرێت.
كلۆپی ئه‌ڵمانی رای گه‌یاند، پێی باشتره وه‌ك راهێنه‌ری لیڤه‌رپوول بمێنێته‌وه و داوایشی له یاریزانه‌كانی كرد چێژ لە سه‌ركێشییه‌كان وەربگرن، كه تیپه‌كه ئه‌م وه‌رزه له‌سه‌ر چوار نازناو ركابه‌ریی ده‌كات.
لیڤەرپوول ئه‌مڕۆ ئێواره لە یاریی کۆتایی جامی یەکێتیی ئینگلتەرا لەگەڵ چێڵسی لەندەنی یاریی دەکات، دوای ئەوەی لە مانگی شوباتدا لە ئینگلتەرا نازناوی جامی یانه پیشه‌گه‌ره‌كانیان برده‌وه.
هه‌روه‌ها ئێسته له‌سه‌ر نازناوی پرێمه‌رلیگ ركابه‌ریی ده‌كات و له پله‌ی دووه‌مه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی گه‌یشتووه‌ته یاریی كۆتایی جامی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا.
كلۆپ ئاشكرای كرد، زیاتر له جارێك هه‌لی ئه‌وه‌ی بۆ ره‌خساوه مه‌شقی یانه‌ی بایرن میونشن وه‌ربگرێت و نازناوی زیاتر بباته‌وه، به‌ڵام ره‌تی كردووه‌ته‌وه.
راهێنه‌ره ئه‌ڵمانییه‌كه گرێبەستی ئێسته‌ی تا ساڵی 2026 له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول نوێ كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: "گرێبەستێکم لێرە هەیە، ئەوە بۆ من باشه و تێیدا دڵخۆشم".
لیڤەرپوول، كه لە دوای ساڵی 2006ـه‌وە نه‌یتوانیوه جامی ئینگلته‌را بباته‌وه، ئه‌مرۆ هه‌وڵ ده‌دات به‌ده‌ستی بهێنێت.