جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له كه‌ركووك رای ده‌گه‌یه‌نێت، دۆخی كه‌ركووك زۆر خراپه و ناتوانرێت ته‌ناهیی شاره‌كه كۆنترۆڵ بكرێت. دووپاتیش ده‌كاته‌وه كه پارتی ده‌ست له كه‌ركووك هه‌ڵناگرێ.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 14ی ئایار، دیاری حوسێن جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له كه‌ركووك – گه‌رمیان، به "وشه"ی راگه‌یاند، بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و دۆخه‌ی ئێسته‌ی كه‌ركووك ته‌نیا چاره‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه، پێشتر ئه‌و هه‌موو هێزه‌ی لێ‌بوو ئینجا توانرابوو دۆخی ته‌ناهیی كۆنترۆڵ بكرێت.
خه‌ڵكیش بپارێزن
روونیشی كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر ئارامی هه‌بێت و خه‌ڵك دڵنیا بێت له ژیانی خۆی، كه‌ركووك به‌و شێوه‌یه ناڕوات، چونكه كۆمه‌ڵێك كه‌س هه‌یه له‌و شاره هه‌ر ئه‌و خه‌ڵكانه له‌سه‌رده‌می داعشدا چه‌كداری ئه‌و گرووپه بوون.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی دووپات له‌وه‌یش ده‌كاته‌وه كه پێویسته پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه و ئاسایش و هێزه‌كانی تریش كه پێش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له شاره‌كه بوون بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی شاره‌كه و خه‌ڵكیش بپارێزن.
كه‌ركووك له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی به‌غداوه داگیركراوه، پارتی پێی وایه شاره‌كه داگیر كراوه، به‌ڵام خه‌ڵكی كه‌ركووك داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و حزبه بۆ شاره‌كه ده‌كه‌ن تا لایه‌نی ته‌ناهییان پارێزراو بێت.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی