كچێكی ئاواره‌ی شنگال له یه‌كێك له كه‌مپه‌كانی سنووری زاخۆ به په‌ت كۆتایی به ژیانی هێنا.
نه‌وزاد هلوری په‌یامنێری "وشه" رای گه‌یاند، كچێكی ئێزیدی له كه‌مپێكی سه‌ر به ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا، كه ئاواره بوون و ماوه‌یه‌كی زۆره له‌و كه‌مپه‌دا نیشته‌جێن.
روونیشی كرده‌وه كه كچه‌كه ناوی (ر.ح.ع) /26 ساڵ/ له كه‌مپی "بێرسڤ" كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
له‌لایه‌كی تره‌وه پۆلیسی زاخۆ رای گه‌یاندووه كه رووداوه‌كه خۆكووشتن بووه، به‌پێی ماده‌ی 408 له یاسای سزادانی عێراق لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی رووداوه‌كه ده‌ستی پێ كردووه.
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه رووداوه‌كانی كوشتن و خۆكوشتن له هه‌رێمی كوردستان رووی له زیادبوون كردووه، به‌ڵام هه‌ریه‌كه‌یان به هۆكارێكی جیاواز ئه‌و كاره ئه‌نجام ده‌ده‌ن.