هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ، ماهیر محه‌مه‌د ئه‌مین نوێترین به‌رهه‌می به‌ناوی " پایته‌ختی ئه‌وینداران" بڵاو كرده‌وه كه به‌رهه‌مێكی تایبه‌ته به‌و ره‌واندزی گوتووه.
به‌رهه‌می " پایته‌ختی ئه‌وینداران" له ئاوازی فارووق باپیره و بیرۆكه‌كه‌یشی له‌لایه‌ن ئه‌وه‌وه له ساڵی 2020 دراوه‌ته ئه‌و هونه‌رمه‌نده، به‌ڵام وه‌ك ئه‌و هونه‌رمه‌نده گوتی، به‌هۆی كۆرۆناوه ئێسته به‌رهه‌میهێناوه.
هه‌روه‌ها تێكستی گۆرانییه‌كه له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند خۆیه‌وه و ره‌نج مه‌جید نووسراوه و دابه‌شكردنی موزیك له‌لایه‌ن گۆران كامیل كراوه.
ماهیر محه‌مه‌د ئه‌مین روونی كرده‌وه كه به‌رهه‌مه‌كه‌ی به سپۆنسه‌ری شنگالبانه كراوه. سوپاسی هه‌موو ئه‌وانه‌یشی كرد كه هاوكاری بوون.
ئه‌و یه‌كێك له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌یه كه له‌ناو خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان خۆشه‌ویسته و ناوبانگێكی باشی هه‌یه، ساڵانه به‌رهه‌می نوێی هه‌یه و له‌ماوه‌ی رابردوودا " سێوه‌خانێ" یه‌كێك بوو له‌و به‌رهه‌مانه‌ی ماهیر محه‌مه‌د ئه‌مین كه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌ناو خه‌ڵكی هه‌بوو.
ئه‌و له ره‌واندز له‌دایكبووه، چوار ئه‌لبووم و چه‌ند گۆرانییه‌كی وه‌ك "گه‌شت" بڵاو كردووه‌ته‌وه كه تا ئێسته له‌به‌ر زاری هاووڵاتییان ده‌گوترێنه‌وه.