له یه‌كێك له وێستگه‌كانی میترۆ له ئه‌ڵمانییه، عێراقییه‌ك به چه‌قۆ هێرشی كردووه‌ته سه‌ر خه‌ڵك و تا ئێسته باس له برینداربوونی پێنج كه‌س ده‌كرێ.
ئاژانسی دۆیچه‌ویله‌ی ئه‌ڵمانی له زاری هێربه‌رت رۆڵ وەزیری ناوخۆی ویلایەتی NRW، بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه كه‌سێكی عێراقی /31 ساڵ/ دانیشتووی باكوری راینه له ڤستڤاڵیا هێرشی كردووه‌ته سه‌ر پێنج هاووڵاتیی ئه‌ڵمانی و برینداری كردوون.
هه‌رچه‌نده باس له‌وه ده‌كرێ كه ئه‌و كه‌سانه‌ی هێرشیان كراوه‌ته سه‌ر برینه‌كانیان سووكه، به‌ڵام وه‌زیره‌كه‌ی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا دووپاتی له‌وه كردووه كه ئه‌و هێرشه بیری توندڕۆی له پشته‌وه‌یه و لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ستی پێ كردووه.
عێراقییه‌كه له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌وه گیراوه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی گومانی لێ ده‌كرێ له‌ژێر گوشاری بیری توندڕۆی دابێت، بۆیه خراوه‌ته ژێر چاودێرییه‌وه.
پێشتریش له كه‌مپه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا، چه‌ندان جار عێراقییه‌كان له‌ناوخۆیاندا كردوویانه به شه‌ڕ و برینداری لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.