مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، بۆ به‌شداری له پرسه‌ی شێخ خه‌لیفه بن زاید گه‌یشته ئه‌بو زه‌بی پایته‌ختی ئیماڕات.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌موو 14ی ئایار، به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه"، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان گه‌یشتووه‌ته ئه‌بو زه‌بی به مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له پرسه‌ی شێخ خه‌لیفه بن زاید كه دوێنی كۆچی دوایی كرد.
هه‌روه‌ها له سه‌ردانه‌كه‌یدا، مه‌سروور بارزانی له‌گه‌ڵ شێخ محه‌مه‌د بن زاید كۆبووه‌وه و پیرۆزبای لێ كرد وه‌ك سه‌رۆكی نوێی ئه‌و وڵاته.