پرسی كه‌مبوونه‌وه‌ی گه‌نمی هه‌ڵگیراو له كۆگه‌كانی عێراقدا، زۆرترین قسه‌وباسی لێوه ده‌كرێت، هه‌رێمی كوردستانیش ئاماده‌كاری كردووه. له‌وباره‌یه‌وه "وشه" دیمانه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌وزاد كامیل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بازرگانی له وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستان كردووه. ئه‌و رای گه‌یاند، كۆگه‌كان پڕن له خۆراك و مه‌ترسیی به‌سه‌رچوونی مێژووی خۆراكه‌كانمان هه‌یه. جووتیارانیش ئاگادار ده‌كاته‌وه كه هه‌رچه‌ند گه‌نمیان هه‌یه لێیان وه‌رده‌گیرێت، دوای 15 رۆژیش له راده‌ستكردنی گه‌نمه‌كه پاره‌كه‌ی وه‌رده‌گرن.
كۆگه‌كانی حكوومه‌ت چی‌یان تێدایه؟
له سه‌ره‌تادا ئه‌و ته‌نگژه‌یه كاریگه‌ریی دروست كردبوو له هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام كاریگه‌رییه‌كه‌ی وه‌ك وڵاتانی تر قورس نه‌بوو كه له ماركێته‌كاندا خۆراك و كه‌لوپه‌لی خوارده‌مه‌نی نه‌ما، ترسی خه‌ڵكی خۆمان نه‌هێشت و ئێسته كۆگه‌كان پڕن له خۆراك و خوارده‌مه‌نی.
بڕی خۆراكی هه‌ڵگیراو چه‌نده؟
بڕه‌كه‌ی دیاری نه‌كراوه، به‌ڵام خۆمان سه‌ردانی زۆربه‌ی كۆگه‌كانی خۆراك و ماركێت و شوێنهكانمان كردووه، ترسمان هه‌یه ئه‌و خۆراكه‌ی هه‌مانه له كۆگه‌كان مێژووهكهیانی به‌سه‌ر بچێت، بۆیه كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین ئاسانكاری بۆ بازرگانه‌كان بكه‌ین و حه‌وت ماده‌ی خۆراكی له‌وانه برنج، شه‌كر، چای، ساوه‌ر و زه‌یت.. هتد، بۆ ماوه‌ی مانگێك باجیان له‌سه‌ر هه‌ڵگیراوه و كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین به‌رده‌وام بێت. بۆ ئه‌وه‌ی نرخی گۆشتیش به‌رز نه‌بێته‌وه، هه‌موو ئاسانكارییهكانمان بۆ كۆمپانیاكانی هاورده‌كردنی ئاژه‌ڵ كردووه.
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڕیاره ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای پشتیوانیی خێرای ئاسایشی خۆراك و گه‌شه‌پێدانی عێراق بدات، ئایا گره‌نتیی پشكی هه‌رێم له‌و پڕۆژه‌یه‌دا كراوه؟
قسه‌م له‌گه‌ڵ هه‌موو نوێنه‌ره‌كانی كوردستان كردووه، ئه‌وان داكۆكی له مافی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ن له‌و بڕه پاره‌یه‌ی بۆ ئه‌و پڕۆژه‌یه دانراوه، هه‌روه‌ها بڕیاره به‌شه خۆراك رانه‌وه‌ستێت و سێ به‌شه خۆراك هاتووه، یه‌كه‌م به‌ته‌وای دابه‌ش كراوه و دووه‌م 85% دابه‌ش كراوه، سێیه‌میش 35%ی دابه‌ش كراوه و به‌رده‌وامیش خۆراكمان بۆ دێت.
مه‌ترسی دواخستنی به‌شه خۆراكی هاووڵاتییان له چه‌ند مانگی داهاتوودا به‌هۆی قووڵبوونه‌وه‌ی ته‌نگژه‌كه نییه؟
ئێسته ئه‌و مه‌ترسییه نییه، ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆی دانراوه، وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق دڵنیایی داوه به هاووڵاتییان كه به‌شه خۆراك دوا ناكه‌وێت، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌وه به‌رده‌وام نه‌بێت، ئه‌وا كاریگه‌ریی له‌سه‌ر نرخی خۆراك ده‌بێت له بازاڕه‌كان و نرخه‌كه‌یان به‌رز ده‌بێته‌وه، بۆیه حكوومه‌تی عێراق پڕۆژه‌ی ئاسایشی خۆراكی ئاماده كردووه له ئه‌گه‌ری نه‌بوونی بودجه، تا ده‌ستی كراوه بێت و بتوانێ ئیداره‌ی ته‌نگژه‌كه بدات.
چیی نوێ له‌باره‌ی وه‌رگرتنی گه‌نمی جووتیاران بۆ ئه‌مساڵ هه‌یه؟
ده‌مه‌وێ ئه‌و زانیارییه له رێی ئێوه‌وه بده‌م به جووتیاران، له‌وانه‌یه له یه‌كی حوزه‌یران ده‌ست به وه‌رگرتنی گه‌نمی جووتیاران بكه‌ین، بۆ ئه‌مساڵ هیچ بڕێك له‌لایه‌ن عێراق بۆ ئێمه دیار نه‌كراوه، هه‌ر بڕێك هه‌بێت وه‌ریده‌گرن، چونكه ساڵانی پێشوو 375 هه‌زار تۆنمان لێ وه‌رده‌گیرا. پاشان پله‌به‌ندی بۆ گه‌نم ده‌كرا، بۆ نموونه گه‌نمی پله یه‌ك، دوو و سێ، به‌ڵام ئه‌مه‌یش نه‌كراوه و هه‌رچه‌ند گه‌نم له سایلۆكانی ئێمه هه‌بێت وه‌رده‌گیرێت. بۆ هه‌ر تۆنێكیش 750 هه‌زار دیناری بۆ دیاری كراوه، پێشنیار كراوه نرخه‌كه‌شی زیاد بكرێت له‌به‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ی هه‌یه، هه‌روه‌ها یه‌كێكی تر له باشییه‌كانی ئه‌وه‌یه دوای 15 رۆژ له راده‌ستكردنی گه‌نمه‌كه، جووتیاره‌كه پاره‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت.
هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێ كورتهێنانی گه‌نم له عێراقدا پڕ بكاته‌وه؟
ئێمه ناتوانین ئه‌وه بكه‌ین، به‌ڵام حكوومه‌تی عێراق له پڕۆژه‌ی ئاسایشی خۆراكدا، ره‌زامه‌ندیی وه‌رگرتووه كه پێنج بۆ شه‌ش ملیۆن تۆن گه‌نم هاورده بكات، بۆ ئه‌وه‌ی كورتهێنانه‌كه‌ی پڕ بكاته‌وه كه له ساڵانی رابردوو هاورده‌كردن نه‌بوو، بۆ ئه‌وه‌ی پشت به به‌رهه‌می ناوخۆ ببه‌سترێت. ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش هه‌مانه ئه‌گه‌ر نه‌فه‌وتێت بڕێكی باشه، به‌ڵام به‌شی هه‌موو پێویستیی عێراق ناكات.
بۆ ئه‌مساڵ بڕی به‌رهه‌می گه‌نمی هه‌رێمی كوردستان چه‌نده؟
خۆمان چاوه‌ڕێمان ده‌كرد ساڵانه بڕی یه‌ك ملیۆن تۆن گه‌نممان هه‌بێت، به‌ڵام به‌هۆی وشكه‌ساڵی و ده‌ردی سن و كیسه‌ڵه كه له گه‌نمی ئێمه ده‌دات، ناتوانین پێشبینی بكرێ چه‌ند گه‌نممان هه‌یه.
ئه‌وه له كاتێكدایه كۆگه‌كانی حكوومه‌تی عێراق، بڕی گه‌نمی كه له كۆگه‌كاندا هه‌یه، كه‌متره له 373 هه‌زار تۆن و پێویستیی كه‌متر له مانگێك دابین ده‌كات. هاوكات پڕۆژه‌یاسای ئاسایشی خۆراك كه چاوه‌ڕێی ده‌نگدان ده‌كات، به‌هۆی ناكۆكیی لایه‌نه‌كان ناتوانرێ تێپه‌ڕێنرێت.