یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، چه‌ند ته‌له‌ڤزیۆنێكی داده‌خات و له هه‌نگاوی یه‌كه‌میشدا له كه‌ناڵی كه‌ركووك ده‌ست پێ ده‌كات.
ژماره‌یه‌ك ڕۆژنامه‌نووسی كه‌ناڵی كه‌ركووك ئاگه‌دار كراونه‌ته‌وه كه له داهاتوویه‌كی نزیكدا كه‌ناڵه‌كه داده‌خرێ و ئه‌و كارمهندانهیشی كاریان پێیان بێت ده‌یانخه‌نه كۆمیته و مه‌ڵبه‌نده‌كانی ئه‌و حزبه.
كه‌ناڵی كه‌ركووكی له داخستن ئاگه‌دار كردووه‌ته‌وه
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له چه‌ند كارمه‌ند و رۆژنامه‌نووسێكی ناو كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركووك، به "وشه" دراون، له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی بڕیاره به‌مه‌به‌ستی رێكخستنه‌وه و باشتركردنی كاروباری میدیا و راگه‌یاندن له‌لایه‌ن یه‌كێتیه‌وه ئه‌نجام بدرێن، ئاسۆ مامه‌ند به‌رپرسی مەڵبەندی كەركووك كه‌ناڵی كه‌ركووكی له داخستن ئاگه‌دار كردووه‌ته‌وه.
به‌پێی گوته‌ی رۆژنامه‌نووسانی كه‌ناڵی كه‌ركووك، پێَیان گوتراوه به‌شێك لهكارمهندان ده‌نێردرێنه‌وه ماڵه‌وه و به‌شێكی تریان ده‌خرێنه سه‌ر كۆمیته و مه‌ڵبه‌ندی سنووری پارێزگای كه‌ركووك و ئه‌و كاته‌ش مووچه‌كانیان كه‌متر ده‌كرێته‌وه.
ئه‌مه بووه‌ته نیگه‌رانی رۆژنامه‌نووسان و به‌شكستی سیاسه‌تی یه‌كێتی له كه‌ركووك دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن.