ئه‌ڵمانیا له 2014 مۆندیالی به‌ده‌ست هێنا.
فیلیپ لام كاپتنی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا پێی وایه وڵاته‌كه‌ی ده‌توانێت خه‌ونێكی تری گه‌وره بكاته راستی و سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره به‌ده‌ست بهێنێت.
فیلیپ لام ئێسته به‌ڕێوه‌به‌ری پاڵه‌وانیه‌تیی یۆرۆی 2024ـه، كه له ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه ده‌چێت.
لام بە ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی (dpa)ی راگەیاند: ناتوانرێت پلان دابنرێت، بەڵام نووسینی چیرۆکێکی تری خەیاڵی ئەوەیە کە هەمووان ئارەزووی دەکەن.
ئاماژەی بەوەش کردووە "دەتوانین لە لایەن خۆمانەوە جەخت لەسەر رێکخستنی باش و مۆدێرن بکەینەوە و لە هەموو روویێکەوە بە دڵنیاییەوە ئێسته لە ساڵی 2006 گەورەترە".
ئەڵمانییەکان مۆندیالی 2006یان میوانداریی كرد و پله‌ی سێیه‌میان به‌ده‌ست هێنا، ئه‌وكات ده‌سته‌واژه‌ی "چیرۆکی خه‌یاڵیی هاوینە" یان له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه نا، بە هۆی ئاستی تیپەکە و ئەو کەشوهەوای پڕ ههیاجان و خۆشییه‌ی، كه له هه‌موو ئه‌ڵمانیا به‌دی كرا.
فیلیپ لام بەشداری له مۆندیالی 2014یشدا كرد له به‌ڕازیل و تیپه‌كه‌ی بووه پاڵه‌وان، ئه‌ویش جامه‌كه‌ی وه‌ك كاپتن به‌رزكرده‌وه، بەڵام ئێسته بەرپرسیارە لە ڕێکخستنی جامی یۆرۆی 2024 و هه‌موو سه‌رنجی له‌سه‌ر كاروباره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌یه.
فیلیپ لام، تەمەن 38 ساڵان، جەختی لەوە کردەوە بەردەوامبوون بووەتە لایەنێکی گرنگ کە دەبێت مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.
گوتیشیی: دوای مۆندیالی روسیا (2018)، ئۆڵمپیادی چین و جامی ئه‌وروپای 2020 له وڵاتە جیاوازەکاندا له ژێر كاریگه‌ریی قه‌یرانی پەتای کۆرۆنا بەڕێوەچوو، ئه‌مساڵیش مۆندیالی 2022 له قه‌ته‌ڕ ده‌كرێت، پێم وایه خەڵک لە ئەوروپا بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕوانی ئاهەنگێکی تۆپی پێی لەو شێوەیە ده‌بن لە دڵی ئەوروپا.
بڕیار وایه له هاوینی 2024 ئه‌ڵمانیا میوانداریی پاڵه‌وانیه‌تیی یۆرۆی له تۆپی پێ بكات.