یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فڕه‌نسی هه‌نگاوێكی چاوه‌ڕواننه‌كراوی نا، كه ئاماژه‌یه به‌وه‌ی ئێمباپێ به‌ره‌و یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌ڕوات.
تۆڕی كواترۆی ئیسپانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 18ی ئایار بڵاوی كرده‌وه، یانه‌ی پاریس سانجێرمان ناوی ئێمباپێی له بازاڕی ئه‌لیكترۆنی یانه‌كه بۆ فرۆشتنی درێس و كه‌لوپه‌له‌كانی یانه‌كه سڕییه‌وه، بۆیه ئێسته هانده‌ران ناتوانن هیچ شتێكی ئێمباپێ له ماركێتی پاریس سانجێرمان بكڕن.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، ئه‌و هه‌نگاوه چاوه‌ڕواننه‌كراوه‌ی پاریس، دووپاتی ده‌كاته‌وه یاریزانه‌كه ئه‌م هاوینه یانه‌كه جێ ده‌هێڵێت.
گرێبه‌ستی یاریزانه‌كه له هاوینی ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ پاریس كۆتایی دێت و هه‌موو ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه‌ن، یاریزانه‌كه روو ده‌كاته یانه‌ی ریال مه‌درید.
هاوكات یاریزانه‌كه له چه‌ند رۆژی رابردوو ئاشكرای كرد، له كۆتایی ئه‌م مانگه وێستگه‌ی داهاتووی خۆی ئاشكرا ده‌كات.