له چوارچێوه‌ی سه‌ردانی شانده‌كه‌ی هه‌ولێر بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، شانده‌كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ناشفێڵ كۆبوونه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 18ی ئایار، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر رای گه‌یاندووه، له‌گه‌ڵ جێم شولمه‌ن، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شاری ناشفیل كۆبوینه‌وه و وێڕای دووپاتكردنه‌وه له په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هه‌رێمی كوردستان، پڕۆژه‌ی دروستكردنی ده‌سته‌خوشكی له نێوان شاری ناشفێڵ و هه‌ولێری پایته‌خت پێشكه‌ش كرد.
روونیشی كردووه‌ته‌وه كه سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شاری ناشفێڵ، خۆشحاڵی خۆی به سه‌ردانی شاندی پارێزگای هه‌ولێر بۆ ئه‌مه‌ریكا و شاری ناشفیل نیشاندا و ئاماژه‌ی به‌مێژووی خه‌باتی میله‌تی كورد دا و رۆلی كوردی به گرنگ وه‌سف كرد كه به‌شێكی سه‌ره‌كیه له سه‌رخستنی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
شانده‌كه‌ی هه‌ولێر ماوه‌ی سێ ڕۆژه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكان و وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن، چه‌ندان كۆبوونه‌وه‌ی گرنگیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وڵاته‌كه ئه‌نجام داوه.