به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ده‌ڵێ، قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆر به‌هۆی سیسته‌می نوێی پێدانی تابلۆی ئۆتۆمبێل رووی تێ كردوون و له‌مڕۆوه ده‌وام تا سه‌عات چواری ئێواره ده‌بێت و ژماره‌ی كاره‌مه‌نده‌كانیش زیاد ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 18ی ئایار، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رای گه‌یاندووه، قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆر له به‌ڕێوه‌به‌راییه‌تییه‌كانی هاتوچۆ له هه‌رێمی كوردستان به دی ده‌كرێت له نێویشیاندا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی، به هۆی سیسته‌می پێدانی تابلۆی ستانداری یه‌كگرتووی نوێ.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كراوه كه تا به‌كۆتاهاتنی ساڵانه‌ی ئۆتۆمبێل شۆفێر یا خاوه‌نی ئۆتۆمبێل سه‌ر پشك كراوه له گۆڕێنی تابلۆ نوێیه‌كه، گۆڕینی تابلۆی كۆن به تابلۆی نوێ به زۆره‌ملێ نیه بۆ ئه‌وانه‌ی كه ساڵانه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانیان به‌سه‌ر نه‌چووه، به‌ڵام هاووڵاتییان زۆر ئاره‌زوومه‌ندانه ده‌یانه‌وێ تابلۆكه وه‌ربگرن و قه‌ره‌باڵغی زۆر دروست بووه.
هاتوچۆی سلێمانی بڕیاریدا، به زووترین كات ژماره‌ی ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندی زیاتر دابین بكه‌ن و به تایبه‌تی بۆ به‌شی تۆمار و پشكنین و گۆرینی تابلۆ و ئه‌مڕۆیش تا سه‌عات چواری ئێواره كار بۆ هاووڵاتییان كراوه.
پێشتر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر به‌هۆی ئه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی دروست نه‌بێ، بڕیاریاندا ده‌وام تا سه‌عات شه‌شی ئێواره بێت و هه‌موو هاوووڵاتییان بتوانن له كاتێكی گونجاو تابلۆ نوێیه‌كه وه‌ربگرن.