هاوولاَتییان پێشوازی له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی سه‌رۆك بارزانی و مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن، بۆ وه‌ستانی شه‌ڕی راگه‌یاندن و چاره‌سه‌ركردنی پرسی مووچه‌ی سنووری پارێزگای سلێمانی، شاره‌زایه‌كی سیاسیش ده‌ڵێت" بیانوو بۆ نه‌یارانی ئه‌زموونی حكومڕانی نه‌هێشته‌وه تا ده‌ستوه‌ردان له‌كاروباری ناوخۆیی كوردستان بكه‌ن".
ئازاد كه‌ریم هاوولاَتییه‌كی دانیشتووی شارۆكه‌ی پێنجوێنه، بۆ "وشه" گوتی، ماوه‌ی چه‌ند مانگێك بوو به‌هۆی نه‌مانی پاره له‌بانكه‌كاندا كێشه‌ی زۆر بۆ مووچه‌خۆرانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ده‌وروبه‌ری دروست ببوو، به‌هۆیه‌وه دۆخێكی نه‌خوازراو دووچاری فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان هات.
روونیشی كرده‌وه كه كه‌س له‌گه‌ڵ ئه‌وه نییه دۆخی هه‌رێمی كوردستان له ساتێكی هه‌ستیاردا كه عێراق و ناوچه‌كه‌ی پێیدا ده‌ڕوان تێكبچێت و هاوولاَتیان نایانه‌وێت ببنه زه‌ره‌رمه‌ند و پێویسته له‌ناوخۆدا چاره‌سه‌ری ریشه‌یی كێشه‌كان بكرێ.
هه‌روه‌ك دووپات ده‌كاته‌وه، له دوای ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی سه‌رۆك بارزانی به‌راگرتنی شه‌ڕی راگه‌یاندن له نێوان پارتی و یه‌كێتی و هه‌وڵه‌كانی رۆژی سێشه‌می سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی مووچه‌ی پارێزگای سلێمانی "تاراده‌یه‌كی زۆر پێی دڵخۆشین و به‌هه‌وێنی به‌رده‌وامی ژیان و خۆشگوزه‌رانی داده‌نێین".
لای خۆیه‌وه عه‌دنان مسته‌فا شاره‌زای بواری سیاسی، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌مجاره‌ش ده‌ركه‌وت هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك بارزانی و مه‌سروور بارزانی توانیان ئاوێك به‌ئاگره‌كه‌ی ره‌وشی سیاسی و ئابووری هه‌رێمدا بكه‌ن.
دووپاتیشی كرده‌وه كه هه‌ر كاتێك ئارامی سیاسی له‌هه‌ر شوێنێكدا سه‌رهه‌ڵبدات ده‌رفه‌تێكی له‌بار بۆ شێوازی حكومڕانی و بیركردنه‌وه له‌چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان دێته ئاراوه.
هاوولاَتییانی هه‌رێمی كوردستان ئێسته هه‌ست به‌ئارامی و ره‌وینه‌وه‌ی خه‌مه‌كانیان ده‌كه‌ن و ئومێده‌وارن هه‌وڵ و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكی حكوومه‌ت به‌رده‌وامیان هه‌بێت.