یانه‌ی ئینتراخت فڕانكفۆرتی ئه‌ڵمانی بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوودا، نازناوی پاڵه‌وانیه‌تیی یۆرۆپالیگی به‌ده‌ست هێنا.
ئه‌مشه‌و "چوارشه‌م 18ی ئایار، له شاری سێڤییای ئیسپانی، یاریی كۆتایی یۆرۆپالیگی ئه‌م وه‌رزه هاته ئه‌نجامدان و تێیدا هه‌ردوو یانه‌ی ئینتراخت فڕانكفۆرتی ئه‌ڵمانی و گلاسكۆ رێنجه‌رزی سكۆتله‌ندی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه.
یارییه‌كه ئاستێكی زۆر به‌هێز و خێرای هه‌بوو، جه‌ماوه‌رێكی یه‌كجار زۆری هه‌ردوو یانه‌ش له یاریگه و له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ش ئاماده‌بوون.
له ئه‌نجامیشدا هه‌ردوو یانه له كاتی ئاسایی‌دا به 1-1 گۆڵ یه‌كسان بوون، گۆڵی پێشكه‌وتن یانه‌ی رێنجه‌رز له رێگه‌ی یاریزان جۆو ئاربیۆی نه‌یجیریایی له خوله‌كی 57 تۆماری كرد، دواتر له خوله‌كی 69 رافائیل بۆریی كۆلۆمبیایی گۆڵی یه‌كسانبوونی بۆ فڕانكفۆرت تۆمار كرد.
یارییه‌كه چووه كاتی زیاد كرا‌و، كه له‌وێشدا ئه‌نجامه‌كه وه‌ك خۆی مایه‌وه، دواتر به لێدانه‌كانی یه‌كلاكه‌ره‌وه یانه‌ی ئینتراخت فڕانكفۆرت به ئه‌نجامی 5-4 گۆڵ یارییه‌كه‌ی برده‌وه و بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوودا نازناوه‌كه‌ی برده‌وه.
فڕانكفۆرت له وه‌رزی ئه‌مساڵی یۆرۆپالیگ ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كرد و تیپی گه‌وره‌ی كرده ده‌ره‌وه پێش ئه‌وه‌ی بگاته یاریی كۆتایی، له‌وانه‌ش بارسێلۆنا و وێستهام.
له دوای یارییه‌كه‌ش یاریزانانی فڕانكفۆرت به جامی یۆرۆپالیگه‌وه له‌گه‌ڵ هانده‌رانیان ئاهه‌نگیان گێڕا.