چه‌ند رۆژێكه له میدیاكانی عێراق و هه‌رێمدا، ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو ده‌كرێته‌وه كه سه‌رۆك بارزانی به نهێنی سه‌ردانی ئێرانی كردبێت، به‌ڵام نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كورستان له ئێران ده‌ڵێت، "به‌پێی پرۆتۆكۆلی كاك مه‌سعوود، هاوكات منیش له‌وكاته‌وه‌ی له ئێراندام، ئاشكرایه ئه‌و له‌و كه‌سانه نییه به شێوه‌ی نهێنی هاتبێت بۆ ئێران".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 19ی ئایار، نازم ده‌باغ نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئێران، به ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای رای گه‌یاندووه "ئه‌و هه‌واڵه به ڕاست نازانم، چونكه یه‌كه‌م سروشت و پرۆتۆكۆلی كاك مه‌سعوود، هه‌روه‌ها له‌وكاته‌وه‌ی من له ئێرانم، ئاشكرایه كه كاك مه‌سعوود له‌و كه‌سانه نییه به‌شێوه‌ی نهێنی هاتبێت بۆ ئێران".
دابه‌شبوونی شیعه‌ی عێراق، ئێرانی نیگه‌ران كردووه، بۆیه هه‌موو چاوه‌كان له‌سه‌ر رۆڵی بارزانین
نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێم زیاتر گوتی، "هه‌میشه یه‌كێك له بابه‌ته‌كانی كاك مه‌سعوود كه ده‌هات بۆ ئێران، بۆ ئه‌وه بووه ڕێبه‌ر ببینێت، بۆیه ئه‌مه ده‌كرێ بابه‌تێكی تر بێت و هاتبێت، به‌ڵام جه‌نابی كاك مه‌سعوود به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌هاتووه، من ده‌توانم له ناسینی خۆم بۆ ئه‌و پیاوه وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسی و كاریزمای كورد، ئه‌وه بڵێم كه بڕوا ناكه‌م به نهێنی هاتبێت بۆ ئێران، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی باس ده‌كرێت كه كه‌سانێكی به نهێنی بینیبێت، ئه‌وانه خۆیان ده‌چنه هه‌ولێر و چاویان به جه‌نابی ده‌كه‌وێت. "
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دۆخی عێراق له‌ڕووی سیاسییه‌وه له بنبه‌ستدایه، سه‌ركرده و كه‌سه دیاره‌كانیش به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه"، داوایان له سه‌رۆك بارزانی كردووه دۆخه‌كه چاره‌سه‌ر بكات و پرۆسه‌كه یه‌كلا بكاته‌وه به ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك، بۆ ئه‌مه‌ش له ناوخۆی كوردستانه‌وه هه‌وڵه‌كان ده‌ستی پێ كردووه بۆ یه‌كخستنی پارتی و یه‌كێتی، پاشان هه‌نگاوه‌كه به‌ره‌و عێراق ده‌نرێت.
له ماوه‌ی رابردوو پێوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئێران ئاڵۆزی به‌خۆیه‌وه بینی، به تایبه‌ت كاتێك ئێران به بیانوویه‌كی ناڕاست، ساروخی ئاراسته‌ی هه‌ولێر كرد و ماڵی هاووڵاتییه‌كی پێكا، هاوكات دابه‌شبوونی شیعه‌ی عێراق، ئێرانی نیگه‌ران كردووه، بۆیه هه‌موو چاوه‌كان له‌سه‌ر رۆڵی بارزانین و میدیا له‌و نێوانه‌دا هه‌ندێك جار ده‌نگۆی بێ بنه‌ما بڵاو ده‌كاته‌وه.