دوای شەش مانگ لە تاوانی كوشتنی دوو هاوسەرەكەی گەڕەكی شۆراوی كەركووك، دادگای تاوانەكانی كەركووك، سزای یاسایی بۆ دووان لە ئەنجامدەرانی تاوانەكە دەركرد بە لەداردانیان.
ئەمڕۆ پێنجشەم 19ـی ئایار، سەرچاوەیەك لە دادگای كەركووك، بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، دوای شەش مانگ لە تاوانی كوشتنی دوو هاوسەرەكەی گەڕەكی شۆراوی كەركووك، دادگای تاوانەكانی كەركووك، سزای یاسایی بۆ دووان لە ئەنجامدەرانی تاوانەكە دەركرد بە لەداردانیان.
باسی لەوەش كرد، دووان لە ئەنجامدەرانی تاوانەكە سزای لە سێدارەدانیان بۆ دەرچووە، ئەو ژنەشی لەگەڵیاندا بەشدار بووە، دەركردنی سزاكەی بۆ هەفتەی داهاتوو دوا خراوە.
روون كراوەتەوە، تاوانبارەكان دوای، هەڵاتنیان لە شاری بەسرەدا گیران.
تاوانەكە رۆژی 18ی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو لە گەڕەكی شۆراو لە كەركووك رووی دا، كاتێك ژن و پیاوێك بەكوژراوی لە ماڵەكەی خۆیاندا دۆزرانەوە، دواتر پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەكانی كەركووك ئاشكرای كرد، ئەنجامدەرانی تاوانەكە سێ كەس بوونە دوو پیاو و ژنێك، خزمی نزیكی خێزانەكە بوونە و بەمەبەستی دزینی پارەكەیان، ئەو تاوانەیان ئەنجام داوە.