له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دۆخی عێراق له‌ڕووی سیاسییه‌وه له بنبه‌ستدایه، به‌ڵام لایه‌نه‌كان له هه‌وڵه‌كانیان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ نه‌وه‌ستاون. شرۆڤه‌كارێكی سیاسی عێراق رای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وكاته چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی ده‌توانێ حكوومه‌ت پێكبهێنێت، كه پارتی و هاوپه‌یمانی سیاده له هاوپه‌یمانی رزگاری نیشتمان بكشێنه‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 19ی ئایار، واسق جابری شرۆڤه‌كاری سیاسیی عێراق، بۆ "وشه" ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌وكاته چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی ده‌توانێ حكوومه‌تی نوێ دروست بكات. ئه‌گه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان و هاوپه‌یمانی سه‌روه‌ری (سوننه) له هاوپه‌یمانی رزگاری نیشتمان بكشێنه‌وه.
ناكرێ حكوومه‌تێك به‌و شێوه‌یه‌ی باسی لێوه ده‌كه‌ن پێكبهێنرێت
روونی ده‌كاته‌وه، چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه كوردییه‌كاندا هه‌یه به‌تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ چاره‌سه‌ری دۆخه‌كه، ده‌بێ دابنیشن و گفتوگۆ بكه‌ن.
پارتی دیموكراتی كوردستان، سه‌در و هاوپه‌یمانی سه‌روه‌ری (سوننه‌كان)، له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو كه ئه‌نجام درا، هاوپه‌یمانی یه‌كترن و هاوپه‌یمانی "رزگاری نیشتمان"یان راگه‌یاند.
هه‌روه‌ها موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، له چه‌ند رۆژی پێشتردا تویتێكی كرد و رای گه‌یاندووه، به‌هۆی ئه‌و گوشارانه‌ی له ناوخۆ و ده‌ره‌وه خراوه‌ته سه‌رم، بۆ بیرۆكه‌ی حكوومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتمانی له هه‌وڵه‌كانماندا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووین، بۆیه بژاره‌یه‌كمان له پێش ماوه پێویسته تاقی بكه‌ینه‌وه، ئه‌ویش بوون به ئۆپۆزسیۆنی نیشتمانییه بۆ ماوه‌ی مانگێك، بۆیه ئه‌گه‌ر لایه‌ن و فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان له‌وانه‌یش كه هاوپه‌یمانی ئێمه بوون، له پێكهێنانی حكوومه‌ت و بۆ نه‌هێشتنی نه‌هامه‌تی گه‌ل سه‌ركه‌وتوو بوون، ئه‌وه باشه، ئه‌گه‌ر نا بڕیاری ترمان ده‌بێت و له كاتی خۆیدا رای ده‌گه‌یه‌نین.
چه‌ند رۆژه باس له ئاڵۆزبوونی دۆخی عێراق ده‌كرێت. هه‌روه‌ها له دوای تویته‌كه‌ی سه‌در، لایه‌نگرانی شه‌وانه ده‌ڕژێنه سه‌رشه‌قام و داوای پێكهێنانی حكوومه‌تی زۆرینه ده‌كه‌ن و سه‌ركه‌وتن بۆ سه‌در ده‌خوازن. چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگیش له رێی نووری مالیكییه‌وه، وه‌ڵامی موقته‌دا سه‌دری دایه‌وه و گوتی، ناكرێ حكوومه‌تێك به‌و شێوه‌یه‌ی باسی لێوه ده‌كه‌ن پێكبهێنرێت.
له‌وباره‌یه‌وه ئه‌مینداری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی ئینجاز له عێراقدا كه به نزیك له چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگیی شیعه ناوی ده‌برێت، چه‌ند رۆژێك به‌رله ئێسته رای گه‌یاند، "به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه پێمان ده‌گه‌ن، چه‌ند لایه‌نێك هه‌وڵ ده‌ده‌ن دۆخه‌كه به ئاراسته‌ی دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ببه‌ن و په‌رله‌مانی ئێسته هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه، به‌ڵام پرۆسه‌ی دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن، هێنده‌ی كێشه و قه‌یرانی نوێ دروست ده‌كات، ئه‌وه‌نده چاره‌سه‌ر نییه."