حكوومه‌تی تاڵیبان ده‌ستی كردووه به سه‌پاندنی زۆره‌ملێی حیجاب و باڵاپۆشی له ته‌واوی ئه‌فغانستان. پێشكه‌شكاره‌كانی ته‌له‌ڤزیۆنیش بۆیان نییه رووخساریان پێشان بده‌ن.
میدیاكانی ئه‌فغانستان بڵاویان كرده‌وه، وه‌زاره‌تی ''ئه‌مر به چاكه و رێگریكردن له خراپه'' داوای له سه‌رجه‌م میدیاكان كردووه بڕیاره‌كه جێبه‌جێ بكه‌ن، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت مشتومڕی له‌باره‌وه بكرێت.
پێشتریش تاڵیبان له كۆمه‌ڵێك بڕیاردا گه‌شتی ژنان به ته‌نیایی قه‌ده‌غه كردبوو، كچانیش له چوون بۆ قوتابخانه بێبه‌ش كراون.
هیدر بار یاریده‌ده‌ری به‌شی ژنانی رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ، به‌رانبه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی تاڵیبان هه‌ڵوێستی هه‌بووه و گوتوویه‌تی، ئه‌و سیاسه‌ته‌ی تاڵیبان ره‌چاوی كردووه، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ژنان له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی به خێرایی بسڕێنه‌وه و ئه‌مه‌ش ده‌رهاویشته‌ی خراپی بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌فغانستان ده‌بێت.
تاڵیبان له جیاتی ئه‌وه‌ی ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكات، خه‌ریكی بڕیاره ناپێویسته‌كانی خۆیه‌تی
به‌گوێره‌ی
rfi باس له‌وه كراوه له ئه‌فغانستاندا ده‌یان ته‌نگژه و كێشه ده‌ستیان پێ كردووه، حكوومه‌تی تاڵیبان له جیاتی ئه‌وه‌ی ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكات، خه‌ریكی بڕیاره ناپێویسته‌كانی خۆیه‌تی و خوازیاره حكوومه‌تێكی دیكتاتۆریی تاكجه‌مسه‌ری دابمه‌زرێنێت.
هێشتا هیچ وڵاتێك حكوومه‌تی تاڵیبانی به فه‌رمی نه‌ناساندووه، به‌ڵام وڵاتانی چین و پاكستان و رووسیا پێشوازییان له دیپلۆماتكاره‌كانیان كردووه.