له ساڵوه‌گه‌ڕی ڕاپه‌ڕینی شارۆكه‌ی ڕواندزی سه‌ربه ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، چه‌ند چالاكییه‌ك به‌ڕێوه چوون.
ئه‌حمه‌د قادر قایمقامی رواندز، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ 35 ساڵ به‌سه‌ر یادی ڕاپه‌ڕینی رواندز تێده‌په‌ڕێت كه توێژه‌كان به‌یه‌كه‌وه دژی ڕژێمی به‌عسی ڕووخاو ڕاپه‌ڕین، ئه‌مه‌ش به‌خوێنی ژماره‌یه‌ك شه‌هید ئه‌نجام درا. توانرا له‌و رۆژه‌دا بنكه و باره‌گای به‌عس به‌هه‌موو هێزه‌وه وه‌ده‌ر بنێن.
روونیشی كرده‌وه كه له 19ی ئایاری 1987دا، ڕاپه‌ڕین و گوتیان چیتر ژێر ده‌ستی و سته‌م قبووڵ ناكه‌ین، توانیان به خوێن ئازادی به‌ده‌ست بێنن.
دووپاتی كرده‌وه دوای ڕاپه‌ڕینی ڕواندز كه چه‌ند شه‌هیدێكی به‌خشی، دواتر ڕژێم وه‌ك به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌ك، ده‌یان كه‌سی گرت، هه‌روه‌ها تۆپباران و خاپووركردنی گونده‌كانی كرد. دواتریش هه‌روه‌ها ئه‌نفالیشی ئه‌نجام دا .
پرۆسه‌ی ئه‌نفالی كورد له ساڵی 1988 به هه‌شت قۆناغ و به پیلانێكی وردی حكوومه‌تی عێراق جێبه‌جێ كرا. له قۆناغی حه‌وته‌م له (15ی مایس بۆ 26ی ئاب) تایبه‌ت بوو به ناوچه‌كانی (شه‌قڵاوه و ڕواندز).
سۆران/ مورشید برادۆستی