وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، چوار پۆست له زانكۆی هه‌ڵه‌بجه بۆ جاری یه‌كه‌م ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پۆسته‌كان بریتین له، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی و ڕاگری كۆلیژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌ت و ڕاگری كۆلێژی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان و ڕاگری كۆلێژی زانست.
هه‌روه‌ها له یه‌كه‌م مه‌رجی وه‌رگرتنی ئه‌و پۆستانه‌دا هاتووه كه ده‌بێت ئه‌و كه‌سه، هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرا بێت و ناسناوی زانستی له پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر كه‌متر نه‌بێت و 10 ساڵ خزمه‌تی هه‌بێت.
هاوكات 29ی ئه‌م مانگه وه‌ك دواكات بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆستانه دانراون و ئه‌وكه‌سه‌ی داواكاری پێشكه‌ش ده‌كات پێویسته راژه‌ی له‌لایه‌ن به‌رپرسی یه‌كه‌می فه‌رمانگه‌كه‌ی واژوو كرابێت.