له ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌كه هاتووه، وه‌ك هه‌نگاوێكی سه‌ره‌تایی ڕووسیا هه‌ڕه‌شه‌ی له هه‌ردوو وڵات واته سوید و فینلاند كردووه، كه كاردانه‌وه‌ی توندی ده‌بێت و دیپلۆماتكارانی هه‌ردوو وڵاته‌كه له مۆسكۆ ده‌رده‌كات و جموجۆڵی سه‌ربازی له‌سه‌ر سنووره‌كان ده‌ست پێ ده‌كات و هاوشێوه‌ی ئۆكراینا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر هه‌ردوو وڵات دروست ده‌كات و له هیچ شتێك سڵ ناكاته‌وه.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی سوید و فنیلاند گرژییه‌كان له نێو ڕووسیا و چین له‌لایه‌كه‌وه و ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ئه‌وروپا له‌لایه‌كی تره‌وه زیاتر ده‌كات
ئه‌و خۆ ئاماده‌كارییه‌ی مۆسكۆ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه و كاردانه‌وه‌ی توند له دژی فینلاند و سوید له كاتێكدایه، سێشه‌می ڕابردوو په‌رله‌مانی فینلاند به ده‌نگی 188 په‌رله‌مانتار واته زۆرینه‌ی بڕیاری چوونی وڵاته‌كه‌ی بۆ نێو هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" په‌سه‌ند كرد، هاوكات ئانا لیندی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سویدیش یاداشتێكی داواكاری واژوو كرد كه ئاراسته‌ی ناتۆی كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی بچێته ڕیزی ناتۆ و ببێته ئه‌ندامی هاوپه‌یمانییه‌كه، هاوكات له‌میانه‌ی سه‌ردانێكی سه‌رۆكی فینلاند بۆ ستۆكهۆلم، گۆستاف پاشای شازده‌یه‌می سوید له دیداری له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فینلاند دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه بڕیاری هاوبه‌شی ستۆكهۆلم و هێلسنكی بۆ بوون به ئه‌ندام له هاوپه‌یمانی ناتۆ بڕیارێكی مێژووی و چاره‌نووسسازه له مێژووی هه‌ردوو وڵات، هه‌رچه‌نده له ناوخۆی هه‌ردوو وڵاته پارته سۆسیالیسته‌كان و چه‌په‌كان له دژی ئه‌و هه‌نگاوه وه‌ستاونه‌ته‌وه و پارتی سۆسیال دیموكراتی سویدی دووپاتی كرده‌وه كه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی ئه‌وه‌یه كه بنكه‌ی سه‌ربازی و چه‌كی ئه‌تۆمی ناتۆ له‌سه‌ر خاكی سوید بڵاوه‌ی پێ بكرێت.
له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش شاره‌زایان و پسپۆران دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌و هه‌نگاوه‌ی سوید و فنیلاند گرژییه‌كان له نێو ڕووسیا و چین له‌لایه‌كه‌وه و ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ئه‌وروپا له‌لایه‌كی تره‌وه زیاتر ده‌كات، به تایبه‌ت كاردانه‌وه‌كانی ڕووسیا چاوه‌ڕوان ده‌كرێ، خێرا و كاریگه‌ر و توند بن، چونكه له دوای جه‌نگی سارده‌وه هه‌ردوو وڵات بێ كێشه خه‌ریكی پێشكه‌وتن و گه‌شه‌پێدان بوون و له ململانێ سیاسییه‌كانی نێوان بلۆكی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا بێلایه‌نیان هه‌ڵبژاردووه، به‌ڵام ئێسته دۆخه‌كه جیاوازه و چاوه‌ڕوانی كاردانه‌وه‌ی گه‌وره له‌لایه‌ن مۆسكۆه‌وه ده‌كرێت.
بیرمه‌ندی سیاسی ڕووسی مارات باشیرۆڤ له‌وباره‌وه به ڕۆژنامه ڕووسیه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه، كه له هه‌موو حاڵه‌ته‌كان ڕووسیا قبووڵی بوون به ئه‌ندامی سوید و فنیلاند له هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی ناكات و به توندی كاردانه‌وه و هه‌ڵوێستی كرداره‌كی ده‌بێت، چونكه هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی كه ڕووسیا له 2014 له دوورگه‌ی كرێما و ئێسته‌یش له ئۆكراینا ئه‌نجامی ده‌دا، بۆ ئه‌وه بووه، كه ڕێگری له نزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ناتۆ له سنووره‌كانی بكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ناتۆ بیه‌وێ له سوید و فیلاندیش گه‌مارۆی مۆسكۆ بدات، به‌دڵنیایییه‌وه ڕووسیا ناتوانێ بێده‌نگ بێ، ئه‌مه‌یش هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره و ترسناك ده‌بێ بۆ سه‌ر ته‌واوی جیهان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی.
باشیرۆڤ ئاماژه‌ی داوه، بابه‌ته‌كه پێوه‌سته به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ڕووسیا و دروستبوونی هه‌ڕه‌شه‌ی ڕژد له‌سه‌ر سنووره‌كانمان و هاووڵاتییانمان، بۆیه هه‌رگیز ناكرێ ناتۆ وا بیر بكاته‌وه، كه مۆسكۆ ده‌سته‌وه‌ستان ده‌بێ و هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی نابێت، به پێچه‌وانه‌وه كاردانه‌وه‌ی ڕووسیا له هه‌نگاوه‌كانی به‌رانبه‌ر ئۆكراینا توندتر و به‌هێزتر ده‌بێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌ندریه كۆرتونۆڤ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له ئه‌نجوومه‌نی كاروباری نێوده‌وڵه‌تی ڕووسیا ئاشكرای كرد، هه‌ڵوێست و بۆچوونه‌كانی پووتین ئێسته بۆ هه‌موو لایه‌ك ڕوون بووه‌وه، كه ناتۆ ئامانج و خواستی چی هه‌یه، مۆسكۆ هیچ كێشه و ناكۆكییه‌كی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌سكه‌نده‌نافی نییه، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا و ناتۆ هه‌وڵی نزیكبوونه‌وه له سنووره‌كانی ڕووسیا ده‌ده‌ن، كه ئه‌مه‌یش به‌لای ڕووسیاوه هێلی سووره.
ڤلادیمێر جه‌بارۆڤ جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌نجوومه‌نی فیدڕاڵی بۆ كاروباری نێوده‌وڵه‌تیش گوتی، كاردانه‌وه‌ی ڕووسیا به‌رانبه‌ر دوو دراوسێكه‌ی له باكور ناكرێ به هاوشێوه‌ی ئۆكراینا بچووێنرێت، چونكه سوید و فینلاند به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێوشوێنی هاوشێوه‌ی هه‌نگاوه‌كانی ئۆكراینایان نه‌گرتووه‌ته‌به‌ر، تا قسه‌كردن به زمانی ڕووسی قه‌ده‌غه بكه‌ن و به ئاشكرا دوژمنایه‌تی مۆسكۆ بكه‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا، به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی ناتۆ له سنووره‌كانمانه‌وه مۆسكۆ كاردانه‌وه‌ی خۆی ده‌ب و ده‌سته‌وه‌ستان ناوه‌ستێ، ته‌نیا سه‌یری دیمه‌نه‌كانی چوون هه‌ردوو وڵاته‌كه بۆ ڕیزی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" بكات.