له مێژووی مرۆڤایه‌تی كه‌من ئه‌وانه‌ی كه گۆڕانی گه‌وره و سه‌رتاسه‌ری له ژیانی مرۆڤه‌كان دروست ده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌ندێك له‌وانه‌یش له دۆخ و بارێكی زۆر قورسه‌وه هه‌نگاویان ناوه و توانیویانه وه‌رچه‌رخانێكی مه‌زن له ژیانمان دروست بكه‌ن، لێره‌دا چیرۆكی ژنه پاڵه‌وانێك ده‌خه‌ینه ڕوو، كه توانی له ئه‌نجامی دروستبوونی گرێیه‌ك له منداڵدانی ژیانی 25 ملیۆن منداڵ له ته‌واوی جیهان ڕزگار بكات.
چیرۆكه‌كه سه‌ره‌تا له نه‌خۆشخانه‌ی جۆن هۆبكنز له بالتیمۆری ئه‌مه‌ریكا له 1951 ده‌ستی پێكرد، كه تاكه نه‌خۆشخانه‌بوو، چاره‌سه‌ری ئه‌مه‌ریكییه به ڕه‌گه‌ز ئه‌فریقییه‌كان یان ڕه‌شپێسته‌كانی له ناوچه‌كه ده‌كرد، هێنریتا لاكس دوای له‌دایكبوونی منداڵی پێنجه‌می، له‌لایه‌ن پزیشكانه‌وه پێی ڕاگه‌یه‌نرا كه گرێیه‌ك له قووڵایی منداڵدانی بوونی هه‌یه.
ئه‌و
ژنێكی هه‌ژار بوو و خه‌ریكی چاندنی تووتن بوو له كێڵگه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ماڵباته‌كه‌ی و له ته‌مه‌نی 31 ساڵیدا بوو، به‌ڵام ئه‌م گرێیه كۆتایی به ژیانی نه‌هێنا، به‌ڵكوو بووه سه‌ره‌تای چه‌ندان دۆزینه‌وه و هه‌نگاوی گرنگ له ژیانی ئه‌و و ته‌واوی مرۆڤایه‌تی. هوارد جۆنز پزیشكی هێنریتا لاكس به‌شێك له گرێكه‌ی منداڵدانی هێنریتای ده‌رهێنا، تا لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكات و نموونه‌ی ڕه‌وانه‌ی تاقیگه كرد، جۆرج ئۆتۆ جای پرۆفیسۆری ئه‌مه‌ریكی به ڕه‌گه‌ز ئه‌ڵمانی كه سه‌رپه‌رشتی تاقیگه‌ی خانه ئیسفه‌نجییه‌كانی له زانكۆی جۆنز هۆبكنز ده‌كرد، تووشی سه‌رسڕمان بوو، چونكه ئه‌و خانه‌یه‌ی كه وه‌ك نموونه بۆی ڕه‌وانه كرابوو، وه‌ك خانه‌كانی تری ئاسایی جه‌سته‌ی مرۆڤ نه‌بوو، بگره توانی له‌تبوون و زیادبوون و مانه‌وه‌ی به زیندوویی هه‌بوو، ته‌نانه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی جه‌سته‌ی مرۆڤیش، كه ئه‌مه‌یش له كاتێكدا بوو كه پزیشكان له لێكۆڵینه‌وه‌ی چڕدابوون، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه‌یه‌ك بدزۆنه‌وه و بیسه‌لمێنن كه ئایا خانه‌كانی ناو جه‌سته‌ی مرۆڤ، كاتێك له جه‌سته جیا ده‌كرێنه‌وه، ده‌توانن به زیندوویی بهێلرێنه‌وه. هه‌رچه‌نده خانه‌ی گرێكه‌ی هێنریتا بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر نه‌مایه‌وه، به‌ڵام سه‌ره‌تایه‌كی گرنگ بوو له زانستی پزیشكی و ناوی ئه‌مجۆره خانه‌نیش به ناوی هێلا بڵاوبوویه‌وه، كه دوو پیتی سه‌ره‌تای ناوی یه‌كه‌م و دووه‌می ناوی هێنریتا لاكس بوو.
بۆ تێگه‌یشتن له گرنگی خانه زیندووه‌كه‌ی هێنریتا پێویسته له شێوازی كاركردنی ترشی ناوه‌كی تێ بگه‌ی
پرۆفیسۆر جای هه‌ستا به ڕه‌وانه‌كردنی نموونه‌ی ئه‌م خانه‌یه بۆ چه‌ندان تاقیگه‌ی پێشكه‌وتووی جیا جیای جیهان له‌و كاته‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی له توێژینه‌وه پزیشكییه‌كان و دروستكردنی ده‌رمانه‌كان و ڤاكسینه‌كان سوودی لێ وه‌ربگرێت، له به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌یش دا هیچ قازانجێكی مادی ده‌ست نه‌ده‌كه‌وت، بگره له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیشی نموونه‌كانی ڕه‌وانه‌ی وڵاتانی تر ده‌كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا ئه‌و زانیاریانه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به هێنریتا لاكس نه‌گوترانه‌وه و به ته‌واوی له هه‌موو شتێك بێ ئاگا بوو، تا دوای چه‌ند ساڵێك كۆتایی به ژیانی هات و بێ ئه‌وه‌ی به‌وه بزانێت كه ناوی له جیهان و له زانستی پزیشكی وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی پرشنگدار ده‌مێنێته‌وه و ئه‌و گرێیه‌ی ئه‌و تووشی ببوو، ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ پێشكه‌وتنێكی گه‌وره‌ی پزیشكی، بۆ ڕزگاركردنی ملیۆنان مرۆڤ له ته‌واوی جیهان.
بۆ تێگه‌یشتن له گرنگی خانه زیندووه‌كه‌ی هێنریتا پێویسته له شێوازی كاركردنی ترشی ناوه‌كی تێ بگه‌ین، كه له هه‌زاران یه‌كه‌ی جینات پێكهاتووه و پرۆتین به‌رهه‌م ده‌هێنن، بۆ زیندوو هێشتنه‌وه‌ی خانه‌كان و گه‌شه‌كردنی جه‌سته‌ی مرۆڤ، ترشی ناوه‌كی زنجیره‌یه‌كی درێژی جیناته كه سه‌رجه‌میان له كرۆمۆسۆم كۆ ده‌بنه‌وه، كۆتایی كرۆمۆسۆمه‌كانیش بریتین له كۆمه‌ڵێك جینات كه پێیان ده‌گوترێت تیلۆمیرات، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك پرۆتین به‌رهه‌م ناهێنن، به‌ڵكو بوونه‌ته په‌رژین و قه‌لغانێك بۆ پاراستنی كرۆمۆسۆمه‌كانی ناوه‌وه تا به‌رده‌وام بن له به‌رهه‌مهێنانی پرۆتین. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش كرۆمۆسۆمه‌كان له‌ت ده‌بن و ده‌بن به ناوكی خانه‌ی تر، بۆیه دوای چه‌ند جارێك له‌تبوون و دروستكردنی خانه‌ی نوێ، تیلۆمیراته‌كان ناتوانن به‌رگری له كرۆمۆسۆمه‌كانی خانه كۆنه‌كه بكه‌ن، به‌مشێوه‌یه خانه‌كه ده‌مرێ و كۆتایی دێت.
ئه‌مه له خانه‌ی ئاسایی‌دا به‌مشێوه‌یه، به‌ڵام خانه‌ی شێرپه‌نجه‌یی جۆرێكی تره و به‌رده‌وام زیندوو ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌یش به‌هۆی جۆره ڕژێنێكه‌وه‌یه كه پێی ده‌گوترێ تیلۆمیریز، كه له دوای له‌تبوونی هه‌ر خانه‌یه‌ك بۆ دووبه‌ش، ئه‌و ڕژینه تیلۆمیراته‌كان به‌هێز ده‌كاته‌وه و وا ده‌كات خانه‌كه به پارێزراوی بمێنێته‌وه و نه‌مرێت، بگره دووباره گه‌شه بكاته‌وه، هه‌ر ئه‌مه‌یش هۆی به‌رده‌وامی زیندووبوونه‌وه‌ی گرێی شێرپه‌نجه‌یه، ئێسته ئه‌مه به ته‌واوی ڕوونه، به‌ڵام ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه و تێگه‌یشتنه له خانه‌ی گرێكه‌ی هێنریتا لاكسه‌وه هاته ناو زانستی پزیشكی و پێی زانرا.
ئه‌گه‌ر ئه‌و گرێیه له منداڵدانی هێنریتا دروستنه‌بووایه و پزیشك ڕه‌وانه‌ی تاقیگه‌ی نه‌كردبایه، ئه‌وا ده‌بێ گریمانه‌ی ئه‌وه بكه‌ین، كه زیاتر له 17 ملیۆن منداڵ ساڵانه به‌هۆی تووشبوون به ئیفلیجی و ڤایرۆسی ئێچ پی ڤی له‌ناو ده‌چوون، كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی 99%ی منداڵ دوای له‌دایكبوون ئه‌و ڤایرۆسه له جه‌سته‌یان بوونی هه‌یه، به‌ڵام به قوربانیدانه‌كه‌ی هێنریتا ڤاكسین دژی ئه‌و ڤایرۆسه و پێكۆت بۆ هه‌موو منداڵێك له سه‌رتاسه‌ری جیهان سه‌پێنرا، كه ئه‌مه‌یش بووه هۆكارێك كه له دوای ئه‌و دۆزینه‌وه 25 ملیۆن منداڵ له مه‌رگ ڕزگاریان ببێ و تا ئێسته‌یش مرۆڤایه‌تی به‌هۆی ئه‌و دۆزینه‌وه‌یه‌ی له‌سه‌ر خانه‌كه‌ی هێنریتا هاته‌بوون، به سه‌لامه‌تی و بێ كێشه ده‌ژی.