وەزارەتی پەروەردەی جۆرجیا، رای گه‌یاند وانه‌ی یاریی "شەترەنج" وەک یەکێک لە وانە ناچارییەکان لە وه‌رزی داهاتوودا له قوتابخانەکان ده‌خوێندرێت.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەدا، بڕیار دراوە بۆ پەرەپێدانی بیرکردنەوەی شیکاری و لۆژیکی و رەخنەگرانە، هه‌روه‌ها بۆ توانای چارەسەرکردنی کێشەی پراکتیکی لە نێو منداڵانی قوتابخانەدا، شه‌تڕه‌نج بكرێته وانه‌یه‌كی خوێندن.
وەزارەتی پەروەردەی جۆرجیا پلانه‌كانی بۆ ڕێکخستنی خول لە هاوینی داهاتوودا ده‌ست پێ كرد، بۆ ئامادەکردن و راهێنانی ئەو کادرانەی کە پێویستە ئامادەبن بۆ فێرکردنی "شەترەنج" بە قوتابیان لە سەرەتای ساڵی خوێندنی داهاتوو بۆ پۆلەکانی یەکەم و دووەم و سێیەمی سەرەتایی.
توێژینه‌وه زانستییه‌كان سه‌لماندوویانه، شه‌تڕه‌نج یارییه‌كی گرنگه بۆ بیركردنه‌وه و به‌هێزكردنی مێشكی مرۆڤ و دروستبوونی ئازایه‌تی له بڕیاردان و كه‌سایه‌تی.