ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
له دنیای تۆپی پێی ئه‌وروپادا، بۆ رێكخستنی داهات و خه‌رجی یانه‌كان و كڕین و فرۆشتنی یاریزانان و چه‌ند بابه‌تێكی تری دارایی، یاسایه‌ك هه‌یه كه فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌وروپا دایڕشتووه به ناوی یاسای "یاریی دارایی خاوێن".
مه‌به‌ست له‌م كاره‌ش رێگه‌گرتنه له گه‌نده‌ڵی و به‌رتیل و سپیكردنه‌وه‌ی پاره، هه‌روه‌ها هاوسه‌نگكردنی داهات و خه‌رجییه بۆ یانه‌كان و هێنانه‌دی دادپه‌روه‌رییه له ململانێی كڕین و فرۆشتنی یاریزانان، ئه‌گه‌ر به ناوه بازرگانییه‌كه ناوی بهێنین.
یاساكه له ئه‌یلولی 2009 بڕیاری له‌سه‌ر درا و به كورتییش ئامانجه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه "یانه‌كان پاره‌ی زیاتر له داهاتی خۆیان خه‌رج نه‌كه‌ن و تووشی قه‌رز نه‌بن".
هه‌روه‌ها پێویسته له‌سه‌ر یانه‌كان مووچه و پاره‌ی گرێبه‌ستی یاریزانانیان، تێچووی گواستنه‌وه و كرێی بریكار و كۆمه‌ڵێك بابه‌تی تری دارایی دیاریی بكه‌ن و روون بێت.
ئه‌م یاسایه بڕیاره له مانگی داهاتوودا هه‌ندێك گۆڕانكاری به‌خۆیه‌وه ببینێت، كه هه‌ندێك كۆت و به‌ند له‌سه‌ر یانه‌كان لا ده‌بات بۆ خه‌رجكردنی داهاته‌كانیان، به‌ڵام هێشته رێنوێنییه‌كان تووندن و ده‌بێت یانه‌كانی ئه‌وروپا پێیه‌وه پابه‌ندبن.
له‌گه‌ڵ بوونی یاسایه‌كی له‌م جۆره، به‌ڵام هێشته پێشێلكاریی گه‌وره هه‌یه، هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ده‌سته‌ی لالیگای ئیسپانیا رایانگه‌یاندووه سكاڵا له‌سه‌ر یانه‌ی پاریس سانجێرمان و ده‌سته‌ی خولی فڕه‌نسا تۆمار ده‌كه‌ن، چونكه گومان له‌سه‌ر پاره‌ی خه‌رجكراو بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئێمباپێ له لایه‌ن پاریس سانجێرمانه‌وه هه‌یه.
به پێی زانیارییه بڵاو كراوه‌كان، پاریس بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئێمباپێ، 100 ملیۆن یۆرۆ وه‌ك پاداشتی واژووكردنی گرێبه‌سته‌كه ده‌داته یاریزانه‌كه، مووچه‌ی 50 ملیۆن یۆرۆشی به شێوه‌ی ساڵانه "به‌بێ باج" پێ ده‌دات، كه دوو ئه‌وه‌نده له‌سه‌ر یانه‌كه ده‌كه‌وێت، چونكه رێژه‌ی باج له فڕه‌نسا نزیكه‌ی %50یه له‌سه‌ر داهاتی یاریزانانی تۆپی پێ.
هاوكات پاریس سانجێرمان تیپه‌كه‌ی ئێسته‌ی بایی 650 ملیۆن یۆرۆیه، یانه‌كه پارساڵ رایگه‌یاند 220 ملیۆن یۆرۆ زیانی دارایی كردووه، هه‌روه‌ها له چه‌ند وه‌رزی رابردووش‌دا نزیكه‌ی 700 ملیۆن یۆرۆی زیان كردووه، بۆیه پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه، كوا ده‌سه‌ڵات و رێنوێنییه‌كانی یاسای دارایی خاوێن؟ پاریس ئه‌و پاره‌یه له كوێ ده‌هێنێت و چۆن پابه‌ندی ئه‌م یاسایه بووه؟
یانه‌یه‌كی وه‌ك بارسێلۆنا، به هۆی پابه‌ندبوون به یاساكه و ده‌سته‌به‌رنه‌بوونی پاره‌ی پێویست بۆ مووچه‌ی یاریزانه‌كانی، ده‌ستبه‌رداریی ئه‌فسانه‌كه‌ی بوو، كه لیۆنێل مێسییه، كه دواتر چووه پاریس.
ئه‌مه دووفاقی و دژبه‌یه‌كییه‌كی زۆر گه‌وره و روونه، كه نادادپه‌روه‌ریی زۆر به‌سه‌ر یانه‌كانی ئه‌وروپاوه ده‌رده‌خات.
چه‌ند یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌وروپا هه‌ن، كه تاڕاده‌یه‌كی زۆر له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م یاسایه مامه‌ڵه ده‌كه‌ن و جێی گومانن.
پێم وایه له دوای خستنه‌ڕووی پرۆژه‌ی "سوپه‌رلیگ" كه چه‌ند یانه‌یه‌كی ئه‌وروپا هه‌وڵیان دا خولێك به‌م ناوه دروست بكه‌ن و بیكه‌ن به جێگره‌وه‌ی "چامپیۆنزلیگ"، كه دواتریش سه‌رۆكی یانه‌ی یوڤێنتوس "ئانێلی" كه سه‌رۆكی ده‌سته‌ی یانه‌كانی ئه‌وروپا بوو، ده‌ستی له كار كێشایه‌وه، بواری ئه‌وه‌ی ره‌خساند كه‌سانی وه‌ك "ناسڕ خلێفی - سه‌رۆكی پاریس سانجێرمان" ده‌سه‌ڵاتی زیاتریان له ناو فیدراسیۆنه‌كه هه‌بێت و یاری به یاسا و رێنوێنییه‌كان بكه‌ن، چونكه شوێنی ئانێلیی گرته‌وه، جگه له‌وه‌ش له فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌وروپاش رۆڵی گه‌وره‌ی هه‌یه.
به پێی ئه‌و یاسایه بێت، پێویسته پاریس سانجێرمان روونی بكاته‌وه، پاره‌ی گرێبه‌ستی ئه‌و یاریزانانه و ئه‌و مووچه زه‌به‌لاحانه چۆن دابین ده‌كات و كێ له پشته‌وه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته و ئه‌و پاره رشتنهیه، چونكه ته‌واو پێچه‌وانه‌ی یاساكانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌وروپایه.