كلارا به‌فرۆ سه‌رۆكی لیستی ئه‌نجوومه‌نی گه‌لی كلدانی، سریانی، ئاشووری له په‌رله‌مانی كوردستان، له چاوپێكه‌وتنێكی "وشه"دا تیشك ده‌خاته سه‌ر كار و به‌رنامه و خزمه‌ته‌كانی حكوومه‌ت، باس له‌وه ده‌كات به‌رده‌وام چاودێری كاره‌كانی حكوومه‌ت بووه و به په‌رۆش بووه بۆ ئه‌وه‌ی كارنامه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات، خزمه‌تی هه‌موو ناوچه‌كانی كردووه و حكوومه‌تێكی سه‌ركه‌وتوو بووه، ده‌ستێكی باڵاشی هه‌بووه له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كان و گرنكی به‌هه‌موو كه‌رته‌كان داوه، له ناویاندا كه‌رتی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده و كشتوكاڵ و پیشه‌سازی.
كاری حكوومه‌ت له‌و ماوه‌یه چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنی، ئایا توانیویه‌تی به‌پێی كارنامه‌كه‌ی كار بكات؟
كاره‌كانی حكوومه‌ت له ماوه‌ی رابردوودا زۆرباش بووه، توانیویه‌تی به‌پێی ئه‌و پلان و به‌رنامه‌ی كار و كارنامه‌یه‌ی كه داینابوو كاره‌كانی بكات، كاری زۆرباش كراوه و كاره‌كانی گشتگیر بوون و كاری بۆ به‌هێزكردنی هه‌رێمی كوردستان كردووه له رووی ئابووری و سیاسی و ته‌ناهی، هه‌روه‌ها له‌و چوارچێوه‌یه‌دا گرنگی زۆری به خزمه‌تگوزاری داوه و هه‌وڵی داوه زۆرترین خزمه‌ت به هاووڵاتییان بكات، له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا یاسای چاكسازی به‌رده‌وام كاری له‌سه‌ر كردووه و شتی باش كراون له چاكسازی، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی له راپۆرتی سێیه‌می حكوومه‌تدا هاتووه، به‌رده‌وام به‌دواداچوون بۆ كاره‌كانی حكوومه‌ت ده‌كا و وه‌ك چاودێرێك بووه، حكوومه‌ت له‌و ماوه‌یه‌دا كاری گه‌وره و باشی كردووه، سه‌رۆكی حكوومه‌ت كه‌سێكی چالاكه و توانای هه‌یه كاری زۆرباش بكات، كار بۆ بنیاتنانی كوردستان بكات.
ئایا حكوومه‌ت هی هه‌موو هاووڵاتییانه، توانیویه‌تی گرنگی به هه‌موو ناوچه‌كان بدات و خزمه‌تگوزارییان پێشكه‌ش بكات؟
حكوومه‌ت حكوومه‌تی هه‌موو كوردستان و هاووڵاتییانه له زاخۆوه بۆ گه‌رمیان، ئه‌وه‌شی به كردار ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه، هی لایه‌نێك و ناوچه‌یه‌ك نییه، به‌بێ بیركردنه‌وه‌ی حزبییانه كاری كردووه، گرنگی به هه‌موو ناوچه‌كان داوه، پڕۆژه‌كان بۆ هه‌موو ناوچه‌كان بوون، كاتێك حكوومه‌ت پلانێك داده‌نێت بۆ كار، له پلانه‌كه‌دا باس له هه‌موو كوردستان ده‌كات و له‌سه‌ر هه‌موو ناوچه‌كان ده‌بێت نه‌ك شوێنێك، له جێبه‌جێكردنیشدا هه‌موو شوێنه‌كان وه‌ك یه‌كن، حكوومه‌ت هه‌وڵی داوه خزمه‌تی هه‌موو هاووڵاتییان و پێكهاته‌كان بكات، چالاكیی حكوومه‌ت له ناوچه‌كاندا دیاره، له بواری كشتوكاڵ و پیشه‌سازی هه‌نگاوی گه‌وره‌یان ناوه
كوردستان پێویستی به گرنگیدانه له كه‌رتی كشتوكاڵ و پیشه‌سازی، حكوومه‌ت گرنگی به‌و دوو كه‌رته داوه؟
حكوومه‌ت گرنگی به كه‌رتی كشتوكاڵ داوه و هاوكار و پاڵپشتی جووتیارانه، له بواری پیشه‌سازی به هه‌مانشێوه گرنگیی پێ دراوه و كوردستان ئێسته خاوه‌نی ده‌یان و سه‌تان كارگه‌ی گه‌وره‌یه له پیشه‌سازی، هه‌روه‌ها كه‌رتی په‌روه‌رده و سه‌ربازی، بوونی یاسای باش، ئه‌مه قسه‌ی مه‌سروور بارزانی خۆیه‌تی، حكوومه‌ت هی كه‌س و حزبێك نییه، حكوومه‌ت هی هه‌مووانه.
هاووڵاتیی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێ متمانه‌ی به‌هێزی به حكوومه‌ت هه‌بێ
حكوومه‌ت توانیویه‌تی متمانه‌ی هاووڵاتییان به ده‌ست بهێنێت و وه‌ك حكوومه‌تێكی خزمه‌تكار لێی بڕوانن؟
هاووڵاتیی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێ متمانه‌ی به‌هێزی به حكوومه‌ت هه‌بێ، ئه‌و چاكسازییه‌ی كه حكوومه‌ت ده‌ستی پێ كردووه، زۆرباشه و له داهاتوودا ده‌زانرێ چی كراوه و ئه‌نجامه‌كه‌ی چی ده‌بێت، داهاتێكی زۆر بۆ حكوومه‌ت ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، له رووی كارگێڕی كاره‌كان خێراتر ده‌بن، هه‌موو ئه‌و كاره لابه‌لاو نارێكخراوانه‌ی كه له رابردوو كرابوون، له‌م كابینه‌یه حكوومه‌ت خه‌ریكی رێكخستنه‌وه‌یانه، حكوومه‌ت كاری رژد ده‌كات له پێناو كوردستان، هه‌روه‌ها كاری گه‌وره‌ی كردووه بۆ رێكخستنه‌وه‌ی داهاته‌كان و شه‌فافبوون، له‌سه‌ر لایه‌نه‌كانی به‌شداربووی حكوومه‌ت یان ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌ته، هاوكاری حكوومه‌ت بن له‌و كارانه.
نزیكه‌ی سێ ساڵ به‌سه‌ر كابینه‌ی نۆ تێده‌په‌ڕێت، توانیویه‌تی نموونه‌یه‌كی باشی ده‌سه‌ڵاتداری و خزمه‌تكردن پێشكه‌ش بكات؟
كابینه‌ی نۆ كابینه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو بووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی دروست بوون له نه‌خۆشی كۆرۆنا و دابه‌زینی نه‌وت و بودجه و مووچه كه به‌غدا له كاتی خۆیدا نه‌یداوه، بوونی په‌كه‌كه كه به‌رده‌وام بووه‌ته گرفت له به‌رده‌م حكوومه‌ت.
هه‌رێمی كوردستان پێویستی به ئاوه‌دانكردنه‌وه هه‌یه، حكوومه‌ت له‌سه‌ر ئه‌مه كاری كردووه و تا چه‌ند گرنگی به ئاوه‌دانكردنه‌وه داوه؟
به‌ڵێ حكوومه‌ت توانیویه‌تی له بواری ئاوه‌دانكردنه‌وه كاری باش بكات، له كه‌رتی رێگه‌وبان له‌و ماوه‌یه‌دا به‌پێی كار و داتا و ژماره‌كانی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه، حكوومه‌ت به سه‌تان كیلۆمه‌تر رێی قیر كردووه و رێگه‌وبانی دروست كردووه، هه‌روه‌ها گرنگی به رێیه‌كانی گونده‌كان داوه و قیری كردوون، كاره‌بای گه‌یاندووه‌ته شوێنه دوورده‌سته‌كان و ئاوه‌دانی كردوونه‌ته‌وه، حكوومه‌ت له‌و چه‌ند ساڵه‌دا به هه‌زاران كیلۆمه‌تر رێی قیر كردووه و ئاسانكاری بۆ هاتوچۆی هاووڵاتییان و شۆفیران دروست كردووه، ئێسته‌یش چه‌ندان رێی ستراتیجی له پارێزگاكان له كاردان، هه‌روه‌ها له كه‌رتی په‌روه‌رده‌ش گرنگی زۆری داوه به قوتابیان و قوتابخانه‌كان و نۆژه‌نكردنه‌وه‌یان، كه‌رتی ته‌ندروستی و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی هه‌میشه لای سه‌رۆكی حكوومه‌ت له پێشه‌وه‌ی كه‌رته‌كانی تر بووه، ته‌رخانكردنی بودجه و كردنه‌وه‌ی بنكه‌ی ته‌ندروستی و ته‌رخانكردنی پاره بۆ نه‌خۆشخانه‌كان و گرنگیدان به نه‌خۆشانی ئۆتیزم و شێرپه‌نجه و مۆخ و ته‌رخانكردنی بودجه‌ی تایبه‌ت بۆیان.
بۆچی به‌رده‌وام له سلێمانییه‌وه دژایه‌تی حكوومه‌ت ده‌كرێ و ئاسته‌نگی بۆ دروست ده‌كرێت؟
سلێمانی كێشه‌ی نییه و خه‌ڵكه‌كه‌ش هۆكار نییه، ئه‌وه‌ی هه‌یه چه‌ند كه‌سێكن له سلێمانی هه‌میشه دژی حكوومه‌تن و ئاسته‌نگ بۆ كاره‌كانی حكوومه‌ت دروست ده‌كه‌ن، كار بۆ خۆیان ده‌كه‌ن، سلێمانی بووه‌ته قوربانی و خه‌ڵكه‌كه‌ش پێوه بووه، ئه‌گه‌رنا حكوومه‌ت حكوومه‌تی هه‌مووانه.
له رووی خزمه‌تگوزاری و خزمه‌تكردن چی؟ حكوومه‌ت كه‌مته‌رخه‌می پێشان داوه بۆ سلێمانی؟
به‌پێچه‌وانه‌وه حكوومه‌ت به‌رده‌وام گرنگی به سلێمانی داوه به‌راورد به ناوچه‌كانی تر، چه‌ندان پڕۆژه‌ی ستراتیجی له سنووره‌كه له جێبه‌جێكردندان، له كاتێكدا سنووره‌كه به‌رده‌وام گرفتی داهاتی هه‌بووه، حكوومه‌ت هه‌میشه خزمه‌تی سلێمانی كردووه و هیچ كه‌مته‌رخه‌مییه‌كی به‌رانبه‌ر ئه‌و شاره و خه‌ڵكه‌كه‌ی نه‌بووه، داهاتی دهۆك له سلێمانی زیاتره، به‌ڵام له پڕۆژه‌دا سلێمانی زیاتر خزمه‌ت كراوه.
سلێمانی\هۆشیار عه‌لی