سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له دیمانه‌یه‌كی ''وشه''دا تیشك ده‌خاته سه‌ر چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه و پێوه‌ندی لایه‌نه‌كان. ئه‌و ده‌ڵێت، هه‌نگاوی گرنگ و باش نراون بۆ باشبوونی ئه‌و دۆخه و نه‌مانی چه‌قبه‌ستوویی یه‌كێتی و پارتی. پێشی وایه راپۆرته‌كه‌ی پلاسخارت جێی گرنگیپێدانه و مه‌ترسیداریشه.
ناوچه‌كه به دۆخێكی خراپ و ئاڵۆزدا تێده‌په‌ڕێت، ئایا هه‌رێمی كوردستان له‌و ناوه‌نده زیانمه‌نده؟
یه‌كێتی و پارتی و لایه‌نه‌كانی تر ده‌بێ وریای ئه‌و دۆخه‌ی عێراق و ناوچه‌كه و دنیا بن، له‌و بارودۆخه ئاڵۆز و ناجێگیره‌ی كه له دنیادا هه‌یه، به‌تایبه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و له عێراق هاتووه‌ته پێشه‌وه، حه‌ڵقه‌ی لاواز هه‌رێمی كوردستانه كه پێكهاته‌یه‌كه له نێوان بوون و نه‌بوون و له هه‌موو لایه‌ك و وڵاتێك زیاتر زیان ده‌كات، له هه‌موو لایه‌كیشه‌وه هێرش له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانه و مه‌ترسی له‌سه‌ره، له‌لایه‌ن وڵاتانی دراوسێ و له ناو عێراق و خۆشمان به‌و ناكۆكی و ناته‌باییه‌ی كه هه‌مانه، یارمه‌تی هه‌موو نه‌یاره‌كانمان ده‌ده‌ین بۆ تێكدانی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌یان كاری خراپه.
چی بكرێت بۆ ئاساییبوونه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه و باشبوونی پێوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی و پارتی؟
هه‌نگاوی یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه سه‌ره‌تا یه‌كێتی و پارتی، دواتر لایه‌نه‌كانی تر، ئه‌و دۆخه‌ی نێوانیان هێور بكه‌نه‌وه و ئه‌وه‌ش جێگیر بوو و كۆتایی هات، هه‌نگاوی دووه‌م ئه‌وه‌یه زه‌وینه‌كان خۆش بكرێن بۆ گفتوگۆ و پێوه‌ندییه‌كان له نێوان پارتی و یه‌كێتی و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان، ئه‌ویش ده‌ستی پێ كردووه و هه‌نگاوی گرنگ نراون، له سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ سلێمانی و دانیشتنی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان، ئه‌مه هه‌نگاوی گرنگ بوو بۆ تواندنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌قبه‌ستووییه‌ی كه له نێوان هه‌موواندا هه‌بوو.
بۆ كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌كانی تر چی؟ بڕیار هه‌یه ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه؟
كاتی هاتووه هه‌رچی زووه كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان بكرێت و هه‌ر لایه‌ك وه‌ره‌قه‌ی خۆی ئاماده بكات بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كۆبوونه دووقۆڵییه‌كان و سێقۆڵییه‌كان. له هه‌نگاوه‌كانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه به‌و جۆره بێت، رێككه‌وتن بكرێ له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی بكرێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌كان.
له‌باره‌ی گفتوگۆكانی هه‌رێم و به‌غدا چی؟
ده‌سته‌یه‌كی هاوبه‌ش له كه‌سایه‌تی و لایه‌نه سیاسییه‌كانی تر، بچنه به‌غدا و وه‌ك هه‌رێم بچنه گفتوگۆ، هه‌رێم له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێكی عێراقی ناكۆكی نییه و نه‌یبێت باشتره، له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌كیش نه‌بێته لایه‌نگر، ده‌بێت هه‌رێم لایه‌نگری ئاشتی و ئاشته‌وایی و چاره‌سه‌ر بێت، نه‌ك تێكچوون و تێكدان، ئه‌مه باشترین رێیه.
شیعه له ناو خۆیاندا ناكۆكن و به‌دوای شتێكی بچووك ده‌گه‌ڕێن، ده‌بێ كورد زۆر به باشی دیقه‌ت بدات
كورد چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخی به‌غدا و لایه‌نه شیعییه‌كان بكات؟
شیعه له ناو خۆیاندا ناكۆكن و به‌دوای شتێكی بچووك ده‌گه‌ڕێن، ده‌بێ كورد زۆر به باشی دیقه‌ت بدات بۆ جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانی كوردستان، ئه‌ویش پرسی ته‌ناهی و پاراستنی هه‌رێمی كوردستان له ده‌ستدرێژییه‌كانی ده‌وروبه‌ر له ژێر هه‌ر ناونیشانێك، پێشمه‌رگه و پێگه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له ناو عێراقدا، ناكرێت وه‌ك دوژمن سه‌یر بكرێت، ده‌بوو وه‌ك به‌شێك له سیستمی به‌رگریی عێراق سه‌یر بكرێت له پڕچه‌ككردن و راهێنان.
له‌باره‌ی راپۆرته‌كه‌ی جنین پلاسخارت چی؟
ئه‌و راپۆرته‌ی پلاسخارت گرنگه، ئه‌و چه‌ند ساڵێك ده‌بێ زۆر به وردی له‌گه‌ڵمان ده‌ژی و هه‌مووان ده‌ناسێت، هه‌موو هێز و لاوازییه‌كانمان ده‌زانێت و شاره‌زایه، راپۆرته‌كه‌ی نیگه‌رانیی پێوه دیاره، راسته ئێمه‌ی له ئاست عێراق هێناوه و باسی كردووه و گرنگی به پێگه‌كه‌مان داوه، به‌ڵام نیگه‌رانیی زۆری پێشان داوه له‌وه‌ی بارودۆخه‌كه مه‌ترسیداره ئه‌گه‌ر فریای خۆمان نه‌كه‌وین.
سلێمانی\هۆشیار عه‌لی