گۆرانیبێژی لاوی كورد په‌ره‌ستو كارزان، له كه‌ناڵی تایبه‌تی خۆی له یوتیوب، تازه‌ترین به‌رهه‌می به‌ناوی "شلیكه" بڵاو كرده‌وه كه تا ئێسته زیاتر له سێ هه‌زار بینه‌ری هه‌بووه.
ئاریۆس حه‌مه‌سه‌عید كاری موزیك و ئه‌ڕێنجمێنتی بۆ كردووه
گۆرانیبێژ په‌ره‌ستو كارزان له‌باره‌ی نوێترین به‌رهه‌می كه كلیپی "شلیكه"یه ئاشكرای كردووه، تێكستی گۆرانییه‌كه له‌لایه‌ن مازیار فایه‌ق نووسراوه، ئاریۆس حه‌مه‌سه‌عید كاری موزیك و ئه‌ڕێنجمێنتی بۆ كردووه، له ده‌رھێنانی موحسین ئهریڤانه.
ئه‌گه‌رچی بڕیار بوو كلیپی "شلیكه" له ڕۆژی پێنجشه‌م 12ی ئایار، سه‌عات هه‌شتی ئێواره له كه‌ناڵی تایبه‌تی گۆرانیبێژ خۆی بڵاو ببێته‌وه، به‌ڵام بۆ ئێسته دوا خرا و تا ئێسته‌یش هۆكاره‌كه‌ی دیار نییه.
په‌ره‌ستو كارزان خه‌ڵكی بۆكانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، ئێسته نیشته‌جێی هه‌ولێره و له ماڵباتێكی هونه‌ری له دایك بووه، نۆ ساڵه كاری هونه‌ری ده‌كات، خاوه‌نی چه‌ندان به‌رهه‌می تایبه‌ته و كلیپی بۆ زۆر له گۆرانییه‌كانی كردووه، خوشكی گۆرانیبێژ سه‌میره كارزانه، كۆتا به‌رهه‌می به‌ناوی "به‌ینۆ به‌ینۆ" له 2022دا بڵاو كرده‌وه كه كلیپێك بوو ته‌نیا له یوتیوب زیاتر له 23 هه‌زار بینه‌ری هه‌بوو.